دوای داواکەی ئەردۆغان مەسرور بارزانیی ڕازی ئەبێت مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغداد بکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانیی، ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە حکومەتی فیدراڵیی، بەتایبەتیی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت (سۆمۆ).

ئەو سەرچاوەیە بە (بەغداد یوم)ی ڕاگەیاندوە، : “بارزانیی ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ڕادەستکردنی مەلەفی نەوتی هەرێم بە حکومەتی فیدراڵیی، چونکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بارزانیی بۆ ئەنقەرە پێی ڕاگەیاندوە کە تەنها مامەڵە لەگەڵ بەغداد ئەکەم.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە، بڕیارە رۆژی ٢٥ی حوزەیران  ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات، لە ئە جێندای سەردانەکەدا مەلەفی نەوتیشی تیادایە.

هەروها ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان “سەردانی شاری هەولێریش ئەکات”.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …