“ڤایرۆسی نەتەوەپەرستیی لە ئەقڵیەتی چەپە تورکەکانیشدا هەیە”

مەهمەت ئایتونچ ئاڵتای، یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی تەکەپە-بە کە دوای 31 ساڵ لە زیندان ئازاد کرا، رایدەگەیەیەنێت: “ڤایرۆسی نەتەوەپەرستیی لە ئەقلیەتی چەپە تورکەکانیشدا هەیە، ڕۆژئاوا بە شیوەیەکی ئاشکرا داگیرکراوە، نەبینینی ئەمە دوورە لە ئەقڵەوە”.

مەهمەت ئایتونچ ئاڵتای، یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی یەکێتیی/پارتی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکەپە-بە) و پارتی شۆڕشگێڕانی تورکیا، دوای ٣١ ساڵ زیندانیی کردن لە زیندانی شاری ئیزمیر ئازاد کرا. ئاڵتای لە چاوپێکەوتنێکیدا قسە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دەکات و دەوڵێت: “لە زینداندا مرۆڤەکان ناسنامەی سیاسیی خۆیان دەپارێزن و خۆیان پەروەردە دەکەن بۆ جیهانی دەرەوە، تەنانەت بچوکتریین دەرفەتەکانیش بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی لەگەل جیهانی دەرەوە بەشداریی ناو تێکۆشان بن، هەر بۆیە پڕۆژەی پیتی (ف) شکستی هێناوە”.

ئاڵتای، ئاماژە بەو پرۆسە سیاسییە دەکات کە لە رابردوودا ڕوویداوە و وتی: بۆ ئەوەی لە پرۆسەی ساڵانی ١٩٩٣-٩٤ تێبگەین، دەبێت بە باشی لە بارۆدۆخی ئێستا تێبگەین، رایگەیاند “لە ساڵانی ١٩٩٣-٩٤ کە لە کوردستان تێکۆشان زۆر بەهێز بوو، شۆڕشی تورکیا، تەڤگەری شۆڕشگێڕانەی تورکیا لە هەمان ئاستدا پێشنەکەوتن، بۆ ئەوەی درێژە بدرێت بە ئاستی هاوسەنگی ستراتیژی هەندێک هەوڵی ئاشتیی درا، بەڵام لە کۆتاییدا نەگەیشتە ئاستی هێرشی ستراتیژی و پرۆسەکە گەیشت بە ئاستی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی و دەستگیرکردنی ڕێبەری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە ئیمرالی، کاتێک کە من دەستگیرکرام لە کوردستان تێکۆشانێکی گەورە پێشکەوت بوو. ئێستا بەهێزتر بووە، لە تۆرکیادا تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بوونی نەبوو. دوای ئەوەی کە ئازادکرام بینیم کە ستراتیژی تێکۆشان لە کوردستان دا گۆڕاوە، لەتورکیاش تێکۆشان لەچاو ئەو کاتە زۆر پێشکەوتووە. ئەرکی ئێمەیە کە پێکەوە پرۆسەیەکی هاوئاهەنگ دروست بکەین.”

هێزەکانی تورکیا دەبێت لەم هاوپەیمانییەدا بڕیارداربن

ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ڕزگاریی گەلی تورکیا و کوردستان پێکەوەیه و وتی: “رزگاریی گەلی میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵ پێکەوەیه، ئەو پرۆسەیەی کە لە ڕابردوودا ڕووی داوە دەرخەری ئەمەیە. پڕۆسەی شۆڕشی کوردستان به بەڕاورد لەگەڵ پڕۆسەی شۆڕشی تورکیا زۆر پێش کەوتووە، بەڵام ئەمە هیچ  کاریگەریەکی نییە ئەگەر شۆڕشی کوردستان پێش بکەوێت و شۆڕشی تورکیا هەر لە شوێنی خۆیدا بێت هیچ گۆڕانێک لە ناوچەکەدا دروست نابێت، چونکە هەردووکیان پەیوەستن بە یکەوە. ئێمە هەموو ئەمانە بە ئاشکرا دەبینین، بۆیە هاوپەیمانی تەڤگەری شۆڕشگێڕیی تورکیا لەگەڵ کوردستان تێکۆشانێکی ستراتیژییە بۆ ئازادیی گەل و ناوچەکە زۆر گرنگ و کاڕیگەرە، پێویستە هێزەکانی تورکیا هەمیشە پێداگریی بکەن لە هاوپەیمانیی لەگەل شۆڕشی کورد دا، هەندێک لە هێزە چەپەکان کە نەچوونەتە ناو ئەم هاوپەیمانییەوە، پێویستە دووبارە ئەم پرۆسەیە هەڵسەنگێننەوە و بە گشتیی بچنە ناو ئەم هاوپەیمانییەوە”.

توشی ڤایرۆسی نەتەوە پەرستیی بوو

ئاڵتای، ڕەخنەی ئەوەشی گرت کە بەشێک لە هێزەکانی چەپ لە تورکیا چاوپۆشیی لە هێرشەکانی سەر ڕۆژائاوا دەکەن و ڕایگەیاند کە چەپەکانی تورکیاش تووشی ڤایرۆسی نەتەوەپەرەستیی بوون. جەختیکردەوە:”لە ڕۆژئاوا بەڕوونی داگیرکاریی ئەنجامدەدرێت. مرۆڤێکی ئاسایی بە ئاسانیی هەست بەم داگیرکارییە دەکات، دەوڵەت دەستدرێژیی کردوەتە سەر خاکی زۆرێک لە نەتەوەکان، تورکیا داگیرکەرە، ئەمە ڕاستییەکە و قسەی لەسەر ناکرێت. نەتەوەپەرەستیی ڤایرۆسێکی زۆر بەهێزە. ئەم ڤایرۆسە لە هەموو شوێنێک دروست بووە و چەپەکانیش توشی ئەم ڤایرۆسە بوون، ڕۆژئاوا داگیرکراوە، لەو داگیرکارییانەی کە لە فەلەستین ئەنجام دەدرێت ڕوونتر و ئاشکراترە. بینینی داگیرکاریی لە فەلەستین و نەبینینی داگیرکاریی لەڕۆژئاوا شتێکی نا ماقولانەیە و دوورە لە ئەقڵەوە”.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …