پارتی چەپی سەوز داوائەکات لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆشەگیریی ئیمراڵی پێکبھێنرێت

ئۆزنور بارتن، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی جۆلەمێرگ داوایکرد، لێکۆڵینەوە لەبارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەپەرلەمان پێکبهێندرێت و جەختیکردەوە: زۆر گرنگە کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و سێ زیندانیی دیکەی ئیمراڵی بهێنرێت.

ئۆزنور بارتن، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی جۆلەمێرگ، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، یاداشتێکی پێشکەش پەرلەمانی تورکیا کرد و تیایدا داوای پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی کرد.

لە بەشێکی یاداشتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالان-ەوە نازاندرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، گۆشەگیریی لە ئیمراڵی پێچەوانەی یاسا و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانە و مامەڵەیەکی ھەڕەمەکیی و جیاکارانەیە و جەختیشکراوەتەوە، زۆر گرنگە کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و سێ زیندانیی دیکەی ئیمراڵی بهێنرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …