بە هۆی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شارۆچەکەی تەکیە چالاکی ئەنجامدرا.
ئێوارەی ٢٧/٤/٢٠٢٢ لە شارۆچکەی تەکییە دەستەی دەست پێشخەریی باشووری کوردستان، چالاکییەکی ئەنجام دا، پاشان وتاریک لە لایەن دەستەی دەستپێشخەرییەوە خوێندراییەوە وکە تێدا هاتبوو: مێژووی شەڕی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا دژ بە گەلەکەمان، شەڕێکە دژی ئازادیی و دیموکراسی و پێکەوە ژیانی گەلانی ناوچەکە و نەتەوەی کورد. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشیزم هەمیشە بەردەوامی هەبووە و درێژەی بە سیاسەتی لەناوبردنی کولتوور و زمان شوناس و پاکتاوی نەتەوەی سەر گەلەکەمان بەڕێوە بردووە، هیچ کات نەسڵەمیوەتەوە لە جینۆساید و کوشتنی مرۆڤی کورد، هەرگیز دوو دڵ نەبووە لە کاولکردنی گوندەکان و شار و شارۆچکەکانی کوردستان. لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خرابووەڕوو: دەوڵەتی تورکیا هەرچەند بۆی کرا بێت سووتاندن و کاولکردنی کوردستانی بە بنەما گرتووە، لە ڕۆژ ئاوای کوردستان و باشوور و باکوورەوە سیاسەتی نەژادپەرستانەی پیادە دەکات لەسەر گەلەکەمان، هەمیشە پلانی شەڕخوازانەی هەیە و دژی ئاشتی وەستاوەتەوە.
تورکیای ئاکپارتی مەهەپە، ئەمڕۆ وەک دوژمنێکی ستەمکار و و بێنرخ بەردەوامی بە شەڕ دەدەن، درێژە بە داگیرکەری و سڕینەوەی نەتەوەکەمان دەدەن. چالاکییەکان بەردەوامی هەیە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا کە لە شەوی حەڤدەی نیسان هێرشێکی بەرفراوانی سوپای تورکیا بە پاڵپشتی و هاوکاری هێزەکانی پەدەکە بۆ ناوچەیەکی فراوانی باشووری کوردستان دەستی پێکردووە.
س-ع