مالیکیی وادەی دەرکردنی قانونی نەوت و غاز ئاشکرا ئەکات

 لیژنەی نەوت و غازی پارلمانی عێراق، وادەی دەرکردنی قانوونی نەوت و غازی ئاشکرا کرد.

ئەندامی لیژنەکە، زرغام مالیکیی بە (بەغداد یوم)ی ڕاگەیاند، “قانوونی نەوت و گاز یەکێکە لە قانوونە گرنگەکان، هەروەها مافەکانی عێراق بە گشتیی ئەپارێزێت، چ هەرێمی کوردستان بێت یان پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور“.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە پارلمان کارئەکەین، لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی قانووندانان، بۆ قانووندانان بۆ قانوونی نەوت و گاز، چونکە لە کۆتاییدا میکانیزمی هەناردەکردن و هاوردەکردن یەکلایی ئەکاتەوە“.

مالیکیی وتی، “حکومەتی فیدراڵیی و هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆتایی هاتنی خولی قانووندانانی پارلمانن بەمەبەستی کارکردن لەسەر ناردنی قانوونی نەوت و گاز دوای ڕێککەوتن لەسەر سەرجەم بڕگەکانی بەمەبەستی قانووندانان، لە ماوەی داهاتوودا.”

سەرەڕای گرنگیی ئابووریی قانوونی نەوت و غازی عێراق، کە لە ساڵی 2005ەوە چاوەڕێی قانووندانان لە پارلمان کە تێیدا هاتووە ئەبێت بەرپرسیارێتیی بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکانی وڵات بسپێردرێت بە کۆمپانیایەکی نیشتمانیی نەوتی کە لەلایەن بەغدادەوە سەرپەرشتیی ئەکرێت، بەڵام ناکۆکیی لەسەر پرسی بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان دروستبووە و هەرێمی کوردستانی بەرهەمهێنەری نەوت بۆ ماوەی چەندین ساڵە نەیهێشتووە دەنگی لەسەر بدرێت، بەو پێیەی لە دانیشتنەکانی پێشووی پارلماندا چەندین جار یاساکە دەرچووە و نەخراوەتە ناو قانوونەکانی پارلمانەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …