نامیلکەی کولتوور و هونەر لە هزری عەبدوڵا ئۆجالاندا کەوتە بەردیدی خوێنەران

لە نامیلەکەی کولتوور  و هونەردا رێبەر ئۆجالان دەڵێت، جیاوازییەکی زۆر کەم لە نێوان سازی هونەرمەندێک و چەکی جەنگاوەرێکدا هەیە و هەردووکیان بانگەوازیی شۆڕش دەکەن، ئاگر بەسەر دوژمندا دەبارێنن و پێویستە ئەمە باش مایەی تێگەیشتن بێت.

ئەم نامیلکەیە لە ٧٨ لاپەڕەی قەبارە 12سم * 20سم پێکهاتووە و گوڵبژێرێکە لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئۆجالان بۆ کولتوور و هونەر.

ناوەڕۆکی ئەم نامیلکەیە بریتییە لە:


  • هونەر؛ چالاکیی خوڵقاندنی مرۆڤە

  • ئەو واقیعەی لە میزپۆتامیا دەگوزەرێت

  • ئازادیی کۆمەڵگە پەیوەستە بە ئاستی ئازادیی ژنەوە

  • وێژە و مۆسیقا دەزگاکانی نیۆلیتیکن

  • پێویستە ژنان باوەڕیان بە خۆیان بێت

  • هەڵوەستەکردن وەک هونەرمەندێک، ئەنجامدانی چالاکییە لە تامی گۆرانییەکدا

  • هونەر چۆن گەشە دەکات؟

  • دامەزراوە هونەرییەکان چی دەکەن، چی بونیاد دەنێن
  • شەڕ فێری ژیانت دەکات، یان هونەر؟

لەبەشێکی ئەم نامیلکەیەدا ئۆجالان دەڵێت: “پەیوەندی لەگەڵ ژن دەچوێنم بە ئاوازێک کە لە ئامێرێکی مۆسیقاوە دێتەدەر، هونەر باڵگرتنەوەی عەقڵ و ڕۆحە

هەروەها لای ئۆجالان جیاوازیی زۆر کەم هەیە لە نێوان سازی هونەرمەندێک و چەکی جەنگاوەرێکدا و دەڵێت: پێویستە باش بزانرێت هونەریش بابەتی شەڕە. پێویستە بزانرێت کە ئەنجامەکانی بە خوێن و ئارەقە بەدەست دێن. جیاوازییەکی زۆر کەم لە نێوان سازی هونەرمەندێک و چەکی جەنگاوەرێکدا هەیە. هەردووکیان بانگەوازی شۆڕش دەکەن، ئاگر بەسەر دوژمندا دەبارێنن. پێویستە باش مایەی تێگەیشتن بێت، لاوازی کارەکانمان لەسەر کولتووری شۆڕشگێڕانە، لەسەر بنەمای دووری لە هونەری شۆڕشگێڕییەوەیەوە هەلپەرستە. پێویستە بزانێت چۆن تێی بپەڕێنێدرێت. گۆرانییەکانمان، وەک دەنگی فیشەکەکان، گەل هۆشیار دەکەنەوە و بانگەوازی شەڕ دەکەن. شانۆکانمان وەک شێوازی بزاوتی گەریلان، پێویستە بەو شێوەیە هەڵسەنگێنرێت.


نامیلکەی کولتوور و هونەر لە هزری عەبدوڵا ئۆجالاندا، ئێستا لە سەرجەم کتێبخانەکان بەردەستە

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …