تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی تیرۆرکردنی حسێن ئاراسانەوە بڵاوکردەوە

نەفرەت لە تیرۆری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و ھاوکارە کانی

لەدرێژەی کارە تیرۆریستیەکانی دەزگای میتی دژە کورد رۆژی شەممە ھاوڵاتی حسێن ئاراسان کە ھاوڵاتی باکوری کوردستانەو ساڵانێکە وەک پەنابەر لەباشوری کوردستان جێگیر بووە،  لەبەردەم نوسینگەی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کە خۆی ئەندامە تێیدا  لەشاری سلێمانی لەلایەن ئەندامانی میت دەکەوێتە بەر دەسترێژی گولە و دوای مانەوەی بۆ ماوەی ١٧ کاتژمێر لەنەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە شەھید دەبێت.

جێی داخە تائێستا ھێزە ئەمنییەکان لەبەرامبەر خوێنی کوردانی ئازادییخواز و پەنابەر زۆر خەمساردانە ھەڵسوکەوت ئەکەن، ئەو دۆخە نائاسایشیە لەشارەکانی باشوری کوردستان نیشانەی ئەو پەڕی نابەرپرسیاریی نیشتیمانیی و نا ئەخلاقیی مرۆڤایەتیی و کوردبوونە، دەبوو ھیچ کات ئەخلاقی کۆمەڵایەتیی و کورد بوونمان رێگەی نەدایە لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکومەتەدا بەو شێوەیە ھێرش بکرێتە سەر کەسانێک کەلەبەر کوردبوون و بیروڕای ئازادیان پەنایان بۆ خزم و کەسی خۆیان ھێناوە لەباشووری کوردستاندا، ئەوە ئاشکرایە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ھەر کوردێکی  ئازاد لە ناو وڵاتی کوردان و لەدەرەوەی سنورەکان بەئاشکرادەکاتە ئامانج، لەکاتێکدا ئەو ئازادییخوازانە بەشێوەی مەدەنیی و دوور لە توندو تیژیی و بێچەک ژیان و خەباتی دیموکراتییانە دەکەن. بێدەنگیی و بێ ھەڵوێستیی لایەنی سیاسیی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتوەکان لەو بارەیەوە نیشانەی دارمانی ئەخلاقی سیاسیی و مرۆڤایەتییە؛ بۆیە داوا لەکەسایەتیەئازادییخوازەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین رۆڵی خۆیان ببینن بۆئەوەی رێگریی بکەین لە تیرۆری دەوڵەتی فاشستی تورک لەباشووری کوردستاندا.

لێرەوە سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەس و کار و ھاورێیانی شەھید حسێن ئاراسان دەکەین و داوای لێبوردن دەکەین کە باشوری وڵات شوێنێکی ئارامـ نەبوو بۆ ئێوەی کوردی ئازاد.

نەمری بۆ شەھیدان ـ بژی کوردستان

مردن و سەرشۆڕی بۆ تیرۆرستان و ھاوکارانیان.

دەستەی بەرێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ٢٠٢٣/٦/١٠

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …