تەڤگەری ئازادیی بۆ رێگریی لە هەمواركردنەوەی یاسای باری کەسێتیی بەشداریی هاوپەیانیی ١٨٨ـیکرد

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەگەڵ دەیان پارتی سیاسیی و رێکخراوی ژنان و مەدەنیی و پارلمانتار و کەسایەتیی سیاسیی عێراقیی لە شاری بەغداد، بۆ رێگرییکردن لە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی بەشداریی هاوپەیمانیی ١٨٨ـی کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەشاری بەغدادی پایتەخت حسێن کەرکوکیی – بەرپرسی نووسینگەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، وەک نوێنەری تەڤگەری ئازادیی، لەگەڵ دەیان پارتی سیاسیی و رێکخراوی ژنان و مەدەنیی و پالمانتار و کەسایەتیی سیاسیی عێراقیی، دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازدا و تیایدا هاوپەیمانیی ١٨٨ـی یان بۆ رێگرییکردن لە هەموارکردنەوەی یاساکە راگەیاند و ناڕەزایی و مەترسییەکانی خۆیان لەبارەی هەمواری یاساکەوە راگەیاند.

حسێن کەرکوکیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، لە ناو پارلمانی عێراق هەوڵێک هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی عێراقیی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩، هەربۆیە ئێمە هاوپەیمانێتییەکەمان بە ناوی ١٨٨ راگەیاند و کاری ئەم هاوپەیمانییە ئەوەیە هەوڵبدەین رێگریی بکەین، لە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە، شارەزایانی بوار یاسا باسلەوە دەکەن کە ئەم هەموارکردنەوەیە زیاتر لایەنی مەزهەبیی لە عێراق تۆخدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای باری کەسێتیی ساڵی ١٩٥٩ دەرچووە یاسایەکی مەدەنییە، لەبەر ئەوەی عێراق فرە پێکهاتەیە، نابێت یاسایەک دەر بکرێت مەزهەبیی بێت، ئەم هەمواکردنەوەیە دژی دەستورە لەبەر ئەوەی لە دەستوری عێرقدا ئەوە هاتووە کە نابێت یاسایەک دەربکرێت دژی دیموکراسیی بێت، هەر بۆیە ئەم یاسایە ئەگەر هەموار بکرێتەوە ئەوا دژی دەستور و دیموکراسییەتە.

کەرکوکیی جەختی لەوەکردەوە، لەگەڵ هەموو ئەو لایەن و کەسایەتییە عێراقییانە، لە هەوڵی جددیی داین کە رێگربین لە هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە، ئێمەیش وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەشداریی ئەم هاوپەیمانییەمان کردوە و واژۆمان لەسەر ئەم یاداشتەکردوە کە رێگریی بکرێت، لە هەمواکردنەوەی یاساکە، هەوڵێکیش هەیە بۆ ئەم بابەتە، لەگەڵ دادگای عێراقییش قسە بکەین.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …