دادوەر ناز نوری: لە هەرێمی کوردستان تەنها دەسەڵاتی جێبەجێکردن خاوەن دەسەڵاتە

سەرۆکی پێشوتری داواکاری گشتیی سلێمانی رایگەیاند، حیزبایەتی هێندە رۆچوەتە ناو دامودەزگا جیاوازەکانی هەرێم بە دەسەڵاتی دادوەریی و یاسادانانیشەوە، گەیشتوەتە ئاستێک “دەسەڵاتی یاسادانان ناتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکردن یاساش دەربکات”، دەشڵێت، “بەندە یاساییەکان گرفتیان نییە، گرفت لە جێبەجێکردنی یاسادایە، یاسایەک کە چەندین ساڵ لەمەوبەر دانراوە، کەچی لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆی دونیای پێشکەوتودا دەگونجێت، گرفتەکە جێبەجێ نەکردنی دەقە یاساییەکانە”.

دادوەر ناز نوری، سەرۆکی پێشوتری داواکاری گشتیی سلێمانی، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “دەسەڵاتی دادوەری یەکێکە لە دەسەڵاتە گرنگەکانی هەر وڵاتێک، کەچی لە هەرێمی کوردستان تەنها دەسەڵاتی جێبەجێکردن خاوەن دەسەڵاتە، تەنانەت دەسەڵاتی یاسادانانیش ناتوانێت بەبێ دەسەڵاتی جێبەجێکردن یاساش دەربکات”.

دادوەر ناز نوری، دەڵێت، “ئێمە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان ڕەچاو ناکەین، بۆ حزب ئیش دەکەین، ململانێی حزبیش تازە نییە و دەمێکە تۆوی چێنراوە و ئێستا بەروبومەکەی دەدورینەوە”.

سەرۆکی پێشووتری داواکاری گشتیی سلێمانی، کە یەکێکە لە دادوەرە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و ١٣ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی “هەبونی تێبینی لەسەر دۆخی دادوەری” دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە، دەڵێت، “ئێمە ٣٠ ساڵە بەرژەوەندی نەتەوەییمان وەلا ناوە و سەرقاڵی حزبایەتین.”

هەروەها وتیشی، “بەندە یاساییەکان گرفتییان نییە، گرفت لە جێبەجێکردنی یاسادایە، یاسایەک کە چەندین ساڵ لەمەوبەر دانراوە، کەچی لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆی دونیای پێشکەوتودا دەگونجێت، گرفتەکە جێبەجێ نەکردنی دەقە یاساییەکانە”.
دادوەر ناز نوری باسی لەوەشکردوە، “دادوەر و داواکاری گشتی لە وڵاتانی پێشکەوتو حکومەت دەهێننە بەردەم دادگا گەر تۆمەتبار بێت بە گەندەڵی، کەچی لە هەرێم دەسەڵاتی ئەمڕۆی داواکاری گشتی بچوکترین دەسەڵاتە لە وڵاتدا و هیچ ووزەیەکی تێدا نەهێڵراوە”.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …