هێزی عێراق بەهاوکاریی پارتی دەوری کەمپی پەنابەرانی مەخموریانداوە

تارا حسێن

هێزی عێراقی بەیارمەتی و هاوكاریی پارتی چواردەوری كەمپی پەنابەرانی مەخموریان داوە، كەمپێكی پەناهەندەی سیاسی كە ٢٥ساڵە لەو شوێنە نیشتەجێن، ئێستا ئەیانەوێت وەكو سازشێك بۆ توركیا ئەو خەڵكە بێچارە بكەن، كەماوەی دوو ساڵە پارتی ئابڵوقەیەكی زۆر گەورەی خستۆتە سەریان، ئەمڕۆ دوای ئەوەی خەڵكی كەمپەكە كاردانەوەیان نیشان داوە و بەرگریان لە خۆیان كردووە و تەسلیم نەبوون، لە ئەنجامدا دەیان برینداری سوك لە هەردولا هەیە، جگە لە گەنجێكی ١٦ ساڵ كە بە فیشەك بە سەختی بریندار كراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی موسڵ لەژێر نەشتەرگەریدایە.

ئێستا ئیتر كاتی هەڵوێستە كە لە باشوری كوردستانەوە خاوەنداریان لێ بكرێت، چونكە دیار نیە تا سبەی دۆخەكە چۆن دەگوزەرێت، بڕیارە ئەمشەو هەشت هەزار هێزی چەكدار ببرێتە سەر كەمپەكە و دوور نیە پێكدادانی هێزەكان و خەڵكی مەخمور دروست ببێت، چونكە ئیتر هەناسەیەك بۆ ئەو خەڵكە نەهێڵراوەتەوە، ئەوان ئامادەن ناوچەكە چۆڵ بكەن و لە شوێنێكی تر نیشتەجێ ببن، بەڵام ئامادە نین تەسلیم ببن و بخرێنە ناو تەلبەندەوە.

سەرۆك كۆماری عێراق و خانمی یەكەم، نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە عێراق و هەرێم

پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لایەنە سیاسییە ئازادییخوازەكان

هاوڵاتیان و گەلەكەمان لەتەواوی شار و شارۆچكەكانی كوردستان

گرنگە چیتان لەدەست دێت درێغی نەكەن بەرامبەر بەم ئەركە مێژوویی، ئینسانیی، ئەخلاقییە.

 

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …