له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ناشرینترین ڕه‌فتار سوكایه‌تیه به‌لاشه‌ی مرۆڤ، به‌ڵام بۆ توركیا ئه‌وه وه‌ك ده‌سكه‌وت ته‌ماشا ده‌كرێت، چونكه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ته‌ماشا كردنه ڕیشه‌یه‌كی قوڵی هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می عوسمانی، عوسمانیه‌كان به‌دڕندانه‌ترین شێوه نه‌یاره‌كانیان له‌ناوبردووه، نه‌ك نه‌یار ئه‌وان كوڕ‌و برای یه‌كتریان به‌ده‌ستی یه‌كتر له‌ناو داوه، سوڵتانه‌كانی عوسمانی ره‌وایه‌تیانداوه به‌وه‌ی برا برا بكوژێت له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، مێژوه‌كه‌شیان لیپه له‌م ناشرینی‌و خوێنڕشتنه، بۆیه ده‌كرێت ئاسایی سه‌یری ڕه‌فتاری سوپای تورك بكه‌ین له‌ته‌ك لاشه‌ی گه‌ریلایه‌كی ژنا، كاتێ به‌پارچه‌پارچه كراوی ده‌یده‌نه‌وه ده‌ست كه‌سوكاره‌كه‌ی، كێشه‌ی ئه‌وه‌یه توركیا ده‌یه‌وێت دۆست‌و به‌كرێگیراوه‌كانیشی فێری هه‌مان ڕه‌فتار بكات له‌گه‌ڵ دیل‌و قوربانیدا، هه‌موومان وێنی شه‌ڕوانه گیراوه‌كه‌مان به‌ده‌ست مورته‌زه‌قه‌كانی توركیاوه بینی.
له‌ڕۆمانی په‌ڵه‌خوێنه‌كانی سه‌ر به‌فردا كه له‌بنچینه‌دا بیره‌وه‌ری گه‌ریلایه‌كه قسه له‌بڕینی گۆی مه‌مك‌و لوت‌و ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی گه‌ریلا شه‌هیده‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، هیچ بیانویه‌ك نییه بۆ سوپا‌و سه‌ربازدوای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ته‌رمی شه‌هیده‌كاندا ئه‌وكاره بكات جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م سوپایه یان ئه‌وه‌تا له‌ته‌رمی قوربانیه‌كانیش ده‌ترسێت‌و ئه‌مه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك نیشانده‌دات، یان پێیوایه به‌مكاره قێزه‌ونه‌ی ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ره‌كانی بترسێنێ، من سه‌یرم پێدێت تائێستا بیركه‌ره‌وه‌و ده‌سته‌بژێرو چه‌پ‌و ڕۆشنبیرو نوسه‌رانی تورك كه‌متر له‌سه‌ر ئه‌م جۆره له‌دڕنده‌یی سوپاكه‌یان هه‌ڵوه‌سته‌یان نه‌كردوه، له‌كاتێكدا گۆرانی بێژێكی بیژوی وه‌ك ئیبراهیم تاتڵیساز گۆرانی بۆ ئه‌و سوپایه ده‌چڕێت.
ئه‌تككردنی لاشه به‌و جۆی دوره له‌هه‌ر به‌هاو ئاكارێكه‌وه، كه‌چی توركه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتی توركی‌و ئاكه‌په‌و خودی ئه‌ردۆغان وا خۆیان نیشانده‌ده‌ن كه میله‌تێكی مرۆدۆست‌و به‌ئاكارن، ته‌نانه‌ت ئه‌ردۆگان وه‌ك خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان خۆی نمایش ده‌كات، له‌كاتێكا خه‌لیفه لانی كه‌م ده‌بێت كه‌مێك ئاكاری هه‌بێت، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه “ئیخوان موسلمین”و یه‌كێتی زانایانی موسوڵمانیش له‌بری سه‌رزه‌نشتی توركیا‌و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئه‌و ئاكارانه‌ی به‌شان‌و باڵیدا هه‌ڵده‌ده‌ن.
سوكایه‌تیكردن به‌لاشه‌ی مردوو ڕه‌وشتێكی دڕندانه‌ی ناشرینه‌و ته‌نها تورك له‌وكاره‌دا شاره‌زان، ئه‌وان له‌فیلم‌و دراماكانیشدا به‌و جۆره وێنانه ئازاری چاوی مرۆڤ ده‌ده‌ن كه‌چی خۆیان ویژدانیان ئازار ناچێژێت، تۆ بڵێی پامۆك‌و ئه‌لیف شه‌فه‌ق‌و نوسه‌ره گه‌وره‌كانی تورك به‌مكاره ڕازیبن.