پەیوەندی نێوان تیرۆر و تورکیا و بنکەی زلکان و پڕۆژەی نوجێفیی چییە؟

 و: تەڤگەر

بوونی هێزی تورکیا لە قوڵایی خاکی عێراق لە هەرێمی کوردستان، سەرەتای خەونی تورکیایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە بە خاکی عوسمانیی دەزانێت.

دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی لە ساڵی 1923، تورکیا ڕێککەوتننامەی لۆزانی واژۆ کرد، کۆماری تورکیا دەستبەرداری ئەو ناوچانە بوو کە لە جیهانی عەرەبیی و ئەفریقادا داگیری کردبوو ئەم ڕێککەوتنە ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات.

ئێستا سوپای تورکیا، لە سەربازگەی زلکان کە ١٢ کم لە ناوەندی شاری موسڵەوە دوورە، لە نزیک پارێزگا کەیە. ئەم ناوچەیە کە تورکیا کردویەتی بە بیانوو، پارتی کرێکارانی کوردستانی لێ نییە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، هێزەکانی تورکیا ئەو بنکەیەی کە دەکەوێتە ناوچەی شێخان لەسەر چیای بەعشیقە وەک پەناگەیەک بۆ تیرۆریستانی داعش لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگار کردن و تاوانکارییەکاندا داعش بەکاریدەهێنن. هەروەها ناوەندێکیشە بۆ مەشق و ڕاهێنان و دەرکردنی فەرمان بە هێزەکانی ئەثیل نوجێفیی، یان ئەوەی پێشتر پێیان دەگوترا هێزەکانی پاسەوانی نەینەوا، جگە لەوەی شوێنێکە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە نێوان هەندێک لایەنی سیاسیی عێراقیی کە مەیلیان بۆ ئەردۆغان و لایەنەکانی دیکەی تورکیا هەیە بەمەبەستی جێبەجێکردنی هەندێک ئەجێندا.

پارلمانتاری پێشووی عێراق محەمەد ئیبراهیم-ەوە پشتڕاستکرایەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانی نوجەیفیی بە سەرۆکایەتیی ئەثیل نوجەیفیی لە پاسەوانی نەینەوا جیابوونەتەوە.

ناوبراو بۆ بە ئاژانسی مەعلومەی راگەیاندوە: سەرەڕای جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە، ئەم هێزانە لە بنکەی زلکان کە هێزی تورکیا تیادایە لە ناوچەی شێخان لە پارێزگای نەینەوا، ئامادەن و ملکەچی فەرماندەیی و مەشق  و را‌هێنان و لە لایەن ئەفسەرە تورکەکانەوە ئاڕاستە دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، رووبەڕووی ئەو بابەتە نەبوویەوە، بەرەو رێککەوتنی بنکەی زلکان رۆیشت کە هێزی تورکیای تیادایە لە پارێزگای نەینەوا، جگە لەوە ئەوەی دۆخکەی خراپتر کرد رێککەوتن بوو بۆ دانانی نوێنەری تورکیا لە سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.

جەختی کردەوە، ئامانجی ئەمە هاندانی ململانێی تائیفییە و سەرچاوەی هەڕەشەی ئەمنییە بۆ سەر موسڵ و عێراق.

ئەوەشی روونکردەوە، توخمە تیرۆریستییەکانی داعش لەکاتی شەڕەکانی ڕزگارکردندا بەرەو ئەم بنکەیە (زلکان)هەڵدەهاتن، لەوێش لە ڕێگەی هەندێک ڕێکخەرەوە دزەیان کردە ناو ئەم بنکەیە، کە نوێنەرایەتیی پەناگەیەک دەکات بۆیان، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی چیای بەعشیقەوە بگوازرێنەوە بۆ خاکی تورکیا.

پارلمانتاری پێشووی عێراق عەبدولهادی سەعداویی داوای هەڵوێستی نیشتمانیی و پاراستنی سەروەریی کرد.

سەعداوی جەختی لەسەر پێویستی “هەماهەنگیی لە نێوان حکومەتی ناوەندیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردوە، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە عێراق دەکرێت”، وتی :حکومەتی هەرێم دەسەڵاتی پێویستی نییە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی تورکیا ببێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …