داوای دەركردنی باڵیۆزی توركیا لە بەغداد دەكرێت

بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە بۆ سەر خاكی عێراق، شرۆڤەكارێکی سیاسی عێراق داوای داخستنی باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد و ڕاگرتنی مامەڵە ئابوورییەكان لەگەڵ  تورکیا دەکات.

ئەمیر سەعدی، شرۆڤەكاری سیاسی عێراق ڕاگەیاند، داخستنی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ توركیا و ڕاگرتنی مامەڵە ئابوورییەكان كە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كۆمپانیا و وەبەرهێناندا نوێنەرایەتی دەكرێن، باشترین وەڵامە بۆ هێرشەكانی توركیا.

وتیشی: بێدەنگی حكومەت و هەندێك لایەنی سیاسی، كە بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ ئەنقەرەدا هەیە لەپشت بەردەوامی دووبارەبوونەوەی بۆردومانەكانەوەیە، چونكە گەلی عێراق بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانیەوە ڕەتیدەكەنەوە سەروەری وڵاتەكەیان لەلایەن هێزە بیانییەكانەوە پێشێل بكەن، چ توركیا بێت یان وڵاتێكی تر.

ئەمیر سەعدی ئەوەشی خستەڕوو، توركیا كۆمەڵكوژی دژی گەلی كورد ئەنجام دەدات، حكومەتی هەولێریش بەهۆی بەرژەوەندییەكانیەوە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هیچ هەنگاوێكی جدی نەناوە.

ئەو شرۆڤەكارە سیاسییە، داوای دەركردنی باڵیۆزی توركیا و پێشكەشكردنی وەرەقەی ناڕەزایەتی و پێشكەشكردنی سكاڵایەك بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش بەمەبەستی لێپرسینەوە كرد، لەدژی توركیا.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *