کۆمەڵکوژکردنی خانەوادەی مەلا ئەحمەد ڕێکانی تاوانێکە هەر لە سایەی ئەو دەسەڵاتدارانەی ئێستای تورکیا ڕوو دەدات

ئەو کردەوە دڕندانەیەی بەرەبەیانی ڕۆژی ١/١٨ کە لە سنووری پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان لەبەرامبەر خێزانێکی کوردی باشووری کوردستان، دانیشتوی پارێزگای دهۆک ئەنجام درا هەمان ئەو دەست و زیهنیەتە فاشیستەیە کە دان بە هەبوونی کورداندا نانێت، لە هەر شوێنێک دەرفەتی هەبێت تیرۆر دەکات چەکی قەدەخەکراو لە چیاکانی کوردستان بە کار دەهێنێت لەناو جەرگەی ئەورووپا کوردی ئازاد تیرۆر دەکات دارستانەکان دەبڕێتەوە دیمۆگرافیای شارە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەگۆڕێت، ڕۆژێک نییە بۆمب نەبارێنێتە سەر ماڵ و موڵکی کوردان و هاووڵاتی کورد شەهید نەکات، ئەو دەسەڵاتە ملهوڕەی دەوڵەتی ئەردۆغان و باخچەلییە فاشیست و تیرۆریستی ئەوەندە دڕندە بەرهەم دەهێنێت، قەتڵ و عام کردنی خانەوادەی مەلا ئەحمەد ڕێکانی و چوار لە ئەندامانی خێزانەکەی تاوانێکە هەر لە سایەی ئەو دەسەڵاتدارانەی ئێستای تورکیا ڕوو دەدات.
پێویستە حکومەتی عێراق خاوەنداری بکات و فشار لە دەسەڵاتدارانی تورک بکەن تاوانباران بە سزا بگەیەنن و بکەران ئاشکرا بکەن. بۆیە داوا لە حکومەتە حیزبییەکەی هەرێم ناکەین چونکە هێندە لاوازە لەئاستی دەستدرێژییەکانی داگیرکەران بۆ ئەوە نابێت داوای هەڵوێستی لێ بکرێت.
دروود بۆ گیانی پاک و بێگەردی ئەو خێزانە شەهیدە
هاوبەشی خەم و پەژارەتانین
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٢٠٢٣/١/١٩

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *