لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا زمانی ژن دەبردرێت

بەشێک لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلان، ڕێبەر ئاپۆ

پێویستە ئێوەی ژنان خۆتان ڕێکبخەن. مادام داوای ژیانێکی پشت ئەستوور بە ئازادی و یەکسانی دەکەن، ئەوا پێویستە باجی ئەوەش بدەن.

لێرەدا ناکۆکیەک سەرهەڵدەدات: ئەویش ئەوەیە کە ئایا دابڕان بەسەرلەنوێ بەشداریکردن و هاوبەشێتی سەرلەنوێ و دابەشکردنەوە فەراهەم دەبێت؟ ئەگەر ئەمە فەراهەم ببێت، ئەوا پیاو ناچارە سەرلەنوێ خۆی بونیاد بنێتەوە، ئەمەش بە خۆ ئافراندن لە بواری وشیاری، ئازادیخوازی، ئیرادەبوون و کەسایەتی سەرکەوتن بەدیدێت. من بەردەوام ئەم نموونەیە دەهێنمەوە: هەڵبەتە سەرنجی هێلانەی چۆلەکەتان داوە کاتێک مرۆڤ دەسی بەر هێلانەکەی یاخود هێلکەکانی ناو هێلانەکە بکەوێت، ئەوا چۆلەکەکە دەست لەو هێلانەیە بەردەدات و جێی دەهێڵیت. ئێمەی کوردیش جێگایەکمان نەماوە بگرە بستێک خاکیشمان نەماوە داگیرنەرابێت. ئەگەر مێشکێکی وەک چۆلەکە لە ئارادابوایە، ئەوا بێگومان دەیزانی کە لە هێلانەیەکی بەمجۆرە (واتە کوردستان) دا خێزانێکی بە نامووس و بە کەرامەت ئاوا ناکرێت. پێویستە ئەم ڕاستیە بزانن. کاتێک ئاماژە بەو واقیعە دەکەم لەوانەیە هەدێکیان بڵێن: ” ئەی ئێمە نەژین؟ لەوەڵامدا دەڵێم بژین، وەلێ پێویستە ئەم ڕاستیەش ببینن، شیاکری بکەین و چارەسەریشی بۆ بدۆزینەوە. ئەگەر ئەم مەسەلەیە شیکار و چارەسەر نەکەین چی روودەدات. چیمان بەسەر دێت؟ ئەوەتا کورد ناتوانێ لەسەر خاکی خۆی نیشتەجێ ببێت، کوردان ناتوانن لەسە خاکی خۆیان بمێننەوە، هەموو کەسیك دەگری! کوردستان بەتەواوت چۆڵکرا. کوردێک لە کوردستان نەماوە بڵێ: من کوردم و دەمەوێ بە ئازادی بژیم و شەرەفمەندبم. من لێرەدا دەمەوێ باسی گەریلاتان بۆ بکەم. بەهەزار و یەک زەحمەتیەوە دەتوانن بژین. پێویستە نکۆڵی لە خۆمان نەکەین و بە ئازادی بژین، وەلێ دەبێ ڕاستی مەسەلەکانیش ببینن. ئەگەر هێزی چارەسەریتان بۆ ئەمە نەبێت، ئەوا ناتوانن سووربن لەسەر مانەوە لە وڵات، هەروەها ناشتوانن بە وشیاری و ئیرادەی خۆتان پیداگیری بکەن لەسەر پەیوەندی ئازاد و یەکسان.

ئێوە دەپرسن چۆن ئەو کچانە بژێنین؟ بێگومان بە پارە نابێت. چونکە پارە خۆی لە خۆیدا زۆردارییە و بەواتای موڵک و موڵکداری دێت. ئەم دیاردەیەش هەمیشە لە دژی ژن بەکارهێنراوە. باشە ئەی هیچ نەژین؟ یا لێرەوە لەم خاڵەدا پیویستیەکی زۆرمان بە تیۆرییەکی ئەشق و خۆشەویستی هەیە کە دژواریەکی زۆری هەیە. پیویستە دڵ و دەروون فراوان بکرێت. ئیدی پیویستە ژنان و کجەکانیشمان خۆیان بناسن و ببن بە خاوەنی ناسنامە و کەسایەتی خۆیان. لێرەدا بێ ئەوەی من و تەواوی پیاوانیش زویر بین، پێویستە ژنان بە ڕاشکاوی باس لەوە بکەن کە چ جۆرە پیاوێک دەخوازن. هەڵبەتە ئەمە هەم ماف و هەم ئەرکێکی خۆیانە.

کابرا پاشماوەی سیستەمە، گرگنێکی خۆ بە زل زانە، بەڵێ پاشماوەی ئاغا یاخود بەگەکانە. بە گوێرەی ئایدۆلۆژیای دەرەبەگایەتی لەلای ئێمە هەر پیاوێک هەمیشە خۆی لە شوێنی ئاغا و سەرۆک عەشیرەت و هتد دادەنێ. سوکایەتی پێکردن و یاری کردن بە هەست و سۆز و لێدانی ژن بەمافی ڕەوای خۆی دەبینێت. ئەم ڕەوشە روون و ئاشکرایە. من تەنیا ناتوانم بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ ببم و هەڵی بوشێنمەوە. پێویستە ئێوەی ژنان خۆتان ڕێکبخەن. مادام داوای ژیانێکی پشت ئەستوور بە ئازادی و یەکسانی دەکەن، ئەوا پێویستە باجی ئەوەش بدەن. ئەوەی من دەیڵێم ئەوە نییە کە یەکسەر بێن و بە خێرای شەهید بکەون، تەنیا بە چەک هەوڵی خۆسەلماندن بدەن. ئەمە هەڵوێستێکی هەڵەیە و ناتەواوە. پێویستە هەست و سۆزەکانتان ڕێکبخەن، هێزی هزری ئازادی خۆتان بونیاد بنێن. پێویستە پرۆژەی خۆتان پێشبخەن. ئەوە دیاری بکەن کە دەخوازن لەگەڵ پیاوێکی چۆن بژین، یاخود چ جۆرە ژیانێک لەگەڵ پیاو بەسەر دەبەن؟ بەڵام سەرنج بدەن کۆمەڵگای پیاوسالاری تەنانەت زمانی ژنیشی بڕیوە. دایک و باوکتان دەڵێن: “مێردمان بۆت دۆزیوەتەوە”. لای بۆروژواکانیش دۆخەکە هەر بەو جۆرەیە. وەلێ لەلای ئەوان لە رووی شێوازەوە تاڕادەیەک گۆڕانکاری هەیە. کچە سەیر دەکات، ئەگەر پیاوێکی دەوڵەمەند و خاوەن موجەیەکی باش بێت، ڕادەکات و برەو پیری دەچێت، ئەمەش لە دۆخێکی لادێی خراپترە. لێرەدا ژیانێکی پشت ئەستوور بە پڕۆژەی ئازادی ژن لە ئارادا نییە.

ژنی ڕیخراو دەتوانێت هەر پیاوێک بهێنێتە سەر ڕێ!

ئەگەر ژنان ئە وهێزەیان هەبوایە کە ئەو مۆدێلە بنەخشێنن، ئەوا منیش تۆزێک نزیکتر لەگەڵ ئەو ژنەدا دەژیام. هیچ عەیب نییە ژیان لەگەڵ ژنی جوان شتێکی جوان و قەشەنگە. ئەمەش تەنیا لەڕێگای شەڕ و تێکۆشانەوە دەئافرێت. بەڵام بە شەڕ و تێکۆشانی قەبەوە نا، بە ئافراندنی کوالێتی هەست و سۆزەکان و هزردا تێپەڕ دەبێت، بەتایبەتیش لەبوارەکانی ڕیخستن و هونەرە جوانەکان و ئەستاتیکادا.

باشترین پیاویش کە سەیری دەکەم دەبینم بۆن لە دەمی دێت، جگە لە غەریزە و ڕەمەکەکانی هیچ شتێکی دیکەی نییە. بەڵام هەندێ لایەنی ئەرێنی لە ژندا دەبینم. چونکە لەبەرامبەر ژیاندا ژن زیاتر خاوەن چەمکە و بەویژدانە. بەڵام ئەوە لەلای پیاو زۆر بە خراپی وشک بووە. ئێوە لەگەڵ ئەم جۆرە پیاوانە چی دەکەن؟ ژنێک نییە گلەیی خۆی لە خیزان نەکات، ئەگەر کۆیلە نەبێت. لەو بڕوایەدام کە ئەمە لە ڕێگای تێکۆشانەوە بەدیدێت. لە خۆرا و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی باسی تیۆری عەشق ناکەم. پیویستە زیاتر لەم گووتە و دەستەواژانە تێبگەین. ئەگەر کەم تا زۆر پەرتووکەکەی ‘ئەحمەدی خانی’ شرۆڤە بکەین، ئەوا دەبینین کە لە دوو توێی شاکارەکەیدا باسی داستانی عەشقی کردووە. وەلێ ئەنجام سووتان بووە. گوتەی عەشق بە زمانی مەمەوە دەگووترێت، بەڵام دەیسوتێنێت. ‘مەم’ کوڕی بەگێکی گەورە و بەناوبانگە، سەرەرای ئەوەش لە نێو رەوشێکی بێ چارەییدا دەمرێت. ئەمەش بۆچوونێکە پێویستە پەراوێز نەخرێت و بەهەند وەربگیردرێت. پێویستە زۆر بەباشی هەڵوەستەی لەسەر بکرێت. نە ژن و نە پیاو هێزێکی وایان نییە کە بتوانن ژیانێک لە میانی خۆشەویستییەوە بەسەر بەرن. ئەوەی 300 ساڵیش پێش ئێستا هەبووە، ئێستا ئەوەش نەماوە و لەدەست چووە، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە شێوازێکی ژیانی مێروولەیی و گرگنییە، ئەوانەش بە ژیان ناو نابەم.

 

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *