لە شاری ڕانیە گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان و بەکارھێنانی چەکی کیمیایی، چادری ئازادیان ھەڵدا.
لە ناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە دژی گۆشەگیری، بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەریلا لە دژی ھێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چادریان ھەڵدا و تیایدا ستاندی کتێب و نامیلکە و بەڵگەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی نمایشکرا.
شاھین سەنگاوی، ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز دەربارەی چالاکیەکە ڕایگەیاند: ئامانجمان لەم چالاکیەدا وشیارکردنەوەی خەڵک و کاردانەوەیە لە دژی گۆشەگیری سەر سەرۆکایەتی و بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.