ئەنجامنامەی کامپەینی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر خرایەڕوو

لە پانێلێکدا لە شاری سلێمانی، ئەنجامنامەی کۆتایی کامپەینی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، کە لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو بوو تیایدا ٣٠٠ سەد هەزار واژۆ کۆکرابوویەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨/٨/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لە پانێڵێکدا لە هۆڵی خاکی شارەکە، ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی سیاسیی و رۆشنبیر، ئەنجامنامەی کۆتایی کامپەینی واژۆ کۆکردنەوەکە بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر راگەیەندرا، ئەو کامپەینە لە ٢٩ی ١ی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی راگەیەندرا، تا ١٥ی ٨ی ٢٠٢٢ بەردەوامبوو.
لەسەرەتای پانێڵەکەدا، خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، محەمەد ئەمین پێنجوێنیی، سیاسەتمەدار کە یەکێک لە ڕێکخەرانی ئەو کامپەینە بوو وتاری کۆتایی خوێندەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە، ، تواندرا نزیکەی ٣٠٠ هەزار واژۆ کۆبکرێتەوە، ئەمەش نیشانەی پەرۆشیی باشوورە بۆ خەباتی ڕەوای باکوور وڵات. ئێمە پێکەوە دەتوانین پیلانی سەر نەتەوەکەمان تێکبشکێنین، بە یەکگرتن و یەکڕیزیی دەتوانین بەسەر پیلانەکانی دوژمندا سەربکەوین.

جەختیکردەوە: دەرهێنانی پەکەکە خزمەت بە پرسی کورد و پێکەوەژیان دەکات، پێچەوانەکەشی ڕەوایەتیی دەدات بە لەناوبردنی گەلی کورد.

هەر لەمەراسیمی ئەنجامنامەی کامپەینەکەدا پانێڵێک لەبارەی دەستووری تورکیا و بزووتنەوەی ڕزگارییخوازیی گەلان لە سایەی یاسای نێودەوڵەتیی سازدرا و سێ بابەت بەناونیشانەکانی: مافی ڕەوای بەرەنگاریی نەتەوەکان لەژێر سایەی دەستووری تورکیادا، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلان لە سایەی یاسای نێودەوڵەتییدا، بزاوتێک لە لیستی تیرۆر، نەتەوەیەک لە لیستی تیرۆر، پێشکەشکی ئامادەبووان کران.

 

دەقی ئەنجامنامەکە بەم شێوەیەبوو:

١/ تێکۆشانی پەکەکە بەپێی ماددەی٣١٠٣ساڵی ١٩٧٢ لەقانونی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەچێتە خانەی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلان . بۆ بەدەستھێنانی مافی چارەنووسی گەلی کورد.

٢/ بەتیرۆریست ناساندنی پەکەکە بڕیارێکی سیاسیە نەک قانونی .

٣/ بەرژەوەندییە سیاسی و سەربازی و ئابوریەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا لەگەل تورکیا ھۆکاری ناساندنی پەکەکە یە وەک تیرۆریست.

٤/پەکەکە تاکە ھێزە لەدەرەوەی دەوڵەتان و ھەرێمەکان شەڕی تیرۆریستانی داعش و قاعیدەی کردبێت. بۆیە نابێت لەلیستی تیرۆردا بمێنێتەوە.

٥/ ئەوروپاو ئەمەریکا بۆئەوەی ھەڵەی پێشویان بەرامبەر خەباتی نەتەوەی کورد ڕاست بکەنەوە. پێویستە پەکەکەلەلیستی تیرۆر دەەبھێنن . وەکوبزوتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی و نیشتیمانی بیناسێنن .

٦/ تاکە ڕێگا بۆڕزگار بوونی گەلانی تورکیا لەوگێژاوە ھەمەلایەنەی تێی کەوتوون. گفتگۆی ئاشتییە لەگەل پەکەکە و بەڕێز ئۆجالان .
ئەزموونی چل ساڵ شەڕ لەنێوان تورک و کورد دەریخست کەکورد بەشەڕ لەناو ناچێت . بۆیە ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ ھەنگاوی ئاشتیانە .

٧/ پەکەکە چەندین جار دەستپێشخەری بۆ ئاشتی نێوان و کورد تورک کردووە . ڕاستگۆیانە ھەنگاوی ناوە. بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا بەشێوازی تاکتیکی لەو ھەنگاوە نزیک بونەتەوە. شەڕیان لەبری ئاشتی ھەڵبژاردووە.
بە لابردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی پێشدەخات و پێکەوە ژیانی گەلانی تورکیاو ناوچەکە دەستەبەر دەکات.

٨/ ھەوڵی گەلانی جیھان لەناویاندا گەلی کورد. بۆ دەرھێنانی پەکەکە لەلیستی تیرۆر. واژۆ کۆکردنەوەی ملیۆنان مرۆڤ. جێگای ڕێزو دەستخۆشییە و ھەوڵێکی مەدەنی و دیموکراتیانە بۆچەسپاندنی ئاشتی.

٩/ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەکوردوستان و جیھان . دەتوانن ڕۆڵی کاریگەر ببینن بۆ دەرھێانی پەکەکە لەلیستی تیرۆر .

١٠/ دۆزی کورد لەتورکیا سیاسی و دەستورییە .چونکە جگە لەتورک دان بەبوونی ھیچ گەلێکی تردا نانێت . بۆیە پێویستە لەم قۆناغەدا دەستورێکی دیموکراتی دابنرێت. کەبگونجێت لەگەڵ مافەکانی ھەموو نەتەوەو پێکھاتە جیاوازەکانی تورکیا.

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *