ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی قه‌سه‌ده‌ کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامدا

فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیک (قه‌سه‌ده‌) بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی باکور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا تاوتوێ بکه‌ن، به‌ شێوه‌یه‌کی نائاسایی کۆبووه‌وه‌.

قه‌سه‌ده‌ سڵاوی له‌ هه‌ڵوێستی گه‌لی ناوچه‌که‌ کرد که‌ له‌ پشت شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌وه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و داوای کرد که‌ خاوه‌نداری به‌رده‌وام بێت.

‘هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک پڕۆژه‌ی داگیرکارییه‌’

قه‌سه‌ده‌ ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوکرده‌وه‌:

“به‌ ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌ن و گروپه‌ سه‌ربازییه‌کان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیک بۆ تاوتوێکردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی دوایی له‌ باکور و رۆژهه‌لاتی سوریا به‌ تایبه‌تی دوای هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێکی نوێ له‌ دژی هه‌رێمه‌که‌، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجامدرا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا فه‌رمانده‌یی گشتیی ئامار و زانیارییه‌کانی ده‌ستدرێژیه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانی تل ته‌مر، زرگان، منبج و شه‌هبای تاوتوێ کرد. فه‌رمانده‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌و ناوچانه‌ دۆخی دوایی و کاریگه‌ری دۆخه‌که‌ له‌سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نییه‌کان و شێوازه‌کانی پاراستنی مه‌ده‌نییه‌کانیان تاوتوێ کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا کاریگه‌ری هێرشێکی نوێی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر دۆخی مرۆیی باکوری رۆژهه‌لاتی سوریا و به‌ تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی وه‌ک ئامانج راگه‌یه‌نراون، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا. ئه‌وه‌ خرایه‌وه‌ که‌ هێرشێکی نوێ سورییه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ کاتی ده‌ستپێکردنی ئاڵۆزییه‌کانی سوریا و راگه‌یه‌نرا که‌ پڕۆژه‌ی داگیرکاری و له‌ناویشدا هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ سه‌ره‌تای دابه‌شکردنی سوریاییه‌.

‘داعش سود له‌ ده‌وڵه‌تی تورک وه‌رده‌گرێت’

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رنجی بۆ سه‌ر کاریگه‌ری هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له‌سه‌ر شه‌ڕ له‌ دژی داعش راکێشرا، که‌ له‌ ماوه‌کانی رابردوودا داعشیش سودی له‌ هێرشه‌ داگیرکارییه‌کان وه‌رگرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ترسییه‌کان زیاتر بوون.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا راگه‌یه‌نرا که‌ قه‌سه‌ده‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێک گرنگی ده‌دات به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی و پابه‌ندبوون به‌ رێککه‌وتن. له‌ هه‌مان کاتدا بۆ پاراستنی خاک و دانیشتووانی هه‌رێمه‌که‌، هێزه‌کانی قه‌سه‌ده‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌ چاوه‌ڕێکراوه‌کان و شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن، ئاستی ئاماده‌کارییه‌کانی خۆی به‌رزکردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ پشتڕاست کرایه‌وه‌ که‌ هێرشێکی چاوه‌ڕێکراوی داگیرکاری تورک کاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری خاکی سوریا داده‌نێت، ئه‌و هێرشه‌ له‌و ناوچانه‌ی وه‌ک ئامانج دیاریکراونوه‌ڵام نادرێنه‌وه‌، به‌ڵکوو هه‌رێمه‌ داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی سوریاش ده‌گرێته‌خۆی.

بانگه‌واز بۆ خاوه‌نداری

سڵاو له‌ هه‌ڵوێستی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌ کرا که‌ پشتگیری له‌ شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده‌ ده‌که‌ن و داوا له‌ دانیشتووان کرا که‌ پشتیوانی خۆیان درێژه‌پێبده‌ن و پشتگیری له‌ هه‌موو بڕیارێکی قه‌سه‌ده‌ بکه‌ن له‌ دژی داگیرکاری تورک.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌کرایه‌وه‌ که‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشێکی چاوه‌ڕێکراوی داگیرکاری تورک و پاراستنی خاکی سوریا، هێزه‌کانیان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *