بارێنا پەرلەمانتاری ئەوروپا: عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی مەرجەعێکی سیاسیە

ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا پیرناندۆ بارێنا باسی لەوەکرد، کە عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی مەرجەعێکی سیاسیە و دەبێت ئازاد بکرێت.

پیرناندۆ باڕێنا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی هەلومەرجی گۆشەگیریی و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان  قسەدەکات.

ئەو گۆشەگیرییە کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە

پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپا پیرناندۆ بارێنا کاردانەوەی بەرامبەر هەلومەرجی گۆشەگیری ناڕەزایەتی دەربڕی و وتی، “گۆشەگیری رەها لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان، بە دڵنیاییەوە نامرۆڤانە و نایاساییە. ئیتر دەبێت ئەو دۆخە کۆتایی پێبهێندرێت. رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی بە دیل گیراوە. بارودۆخی ئۆجالان لە ئیمراڵی یەکجار دوورە لە ستاندارد و پێوەرەکانی مافی مرۆڤ“.

کردەوەیەکی پێشێلکارییە کە هاوشێوەی نییە

پیرناندۆ بارێنا ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان پێشێلکارییەک دەسەپێنێت کە هاوشێەی نییە و وتی، “هەلومەرجێک کە ئۆجالانی تێدا راگیراوە، جگە لە نمونەی ماندێلا کە لەلایەن رژێمی ئەپارتایدەوە بە دیلگیرابوو، لە هیج شوێنێکی جیهان نمونەی نییە. لەناو زیندانیانی درێژخایەنی باسکیشدا نمونەیەکی لەو جۆرە بەدیناکرێت“.

زیندانیکردنی درێژخایەن مایەی قەبوڵکردن نییە

بارێنا، ئەوەی خستەڕوو کە دۆخی راگرتنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان بۆ زیاتر لە ٢٥ ساڵ، لەم قۆناغەدا ئیتر مایەی قەبوڵکردن نییە و وتی، “هەلومەرجی گۆشەگیری بە دڵنیاییەوە دۆخێکە کە پێچەوانە و دژی سەرجەم مافە گەردوونیەکانی مرۆڤەوە. زۆر کەس دژی سزای لەسێدارەدانن، بەڵام دەبێت ئەوەشی پێزیاد بکرێت، کە؛ سزای زیندانی هەتاهەتاییش مایەی قەبوڵکردن نییە“.

عەبدوڵا ئۆجالان لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی مەرجەعێکی سیاسیە

پەرلەمانتاری ئەوروپا بارێنا لە کۆتایی لێدوانەکەیدا رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک مەرجەعێکی سیاسی لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی پێناسەکرد و وتیم “عەبدوڵا ئۆجالان لەناو ئەو رێبەرانەی کە بۆ گەلی خۆیان و جیهان تێدەکۆشن مەرجەعێکی سیاسیە. عەبدوڵا ئۆجالان مرۆڤێکە کە بۆ ئازادی و ئاشتی بۆ گەلی کورد تێدەکۆشێت. هەروەها پاڕادایمی بەڕێز ئۆجالان و پێشنیازی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک، بۆ مسۆگەر کردنی ئاشتی، بۆ ئایندەی ئێمە و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد، خاڵی سەرەتایی یەکجار گرنگە”.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …