دەستگیرنەکردنى تۆمەتبارەکان جێگەى گومانە،

 

تیمی پارێزەرانی دۆسیەی هونەرمەند جوانرۆی باڵەبان چەند وردەکارییەک لە دۆسییەکەیدا بۆ ڕای گشتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاشکرادەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١/٩/٢٠٢١ لە شاری کۆیە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسىدا پارێزەر نەریمان ئەحمەد لەگەڵ کەسوکارى جوانڕۆ، پۆلیسى دێگەڵەىان تۆمەتبارکرد بەوەى بکوژانى جوانڕۆ دەستگیرناکات، لەکاتێکدا تەواوى ناو و ناونیشانیان رادەستکردون.

ئاماژەی بەوەشکردوە”دەستگیرنەکردنى تۆمەتبارەکان جێگەى گومانە، تۆمەتبارەکان سەر بە دەزگایەکى ئەمنى باڵان و لەهەولێر دەوام دەکەن”.

نەریمان ئەحمەد دەشڵێت” ئەو دەنگۆیانەش رەت دەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن جوانڕۆ لەسەر کێشەى کۆمەڵایەتى کوژرابێت و دەڵێت جوانڕۆ لەرووداوێکى زۆر گومانایدا تیرۆرکراوە.

شایەنی باسە هونەرمەند جوانڕۆى باڵەبان کە ئەندامى تیپی جوقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بوو لە سنورى هەولێر لە 22ى حوزەیرانى 2021، تەرمەکەی  بەخنکێنراوى دۆزرایەوە و تائێستا هۆکارى خنکاندنى لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکرانەکراوە.

 

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *