تورکی داگیرکەر دارستانەکان  دەبڕنەوە و دەیسوتێنن

سەربازانی تورکی داگیرکەر، لە هەرێمی بەستای شەرنەخ دارستانەکان دەسوتێنن، جاشەکانیش دارە سەد ساڵەکان دەبڕنەوە.

 

لە بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی میزۆپۆتامیادا هاتووە، لە هەرێمی بەستای نێوان شرنەخ و سێرت، لە ١٢ی تەموزدا دارستانەکان سووتێنران و ئاگرەکە بەردەوامیی هەیە، لەو ناوچەیە کە سەربازانی تورکی داگیرکەر ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردوە، ڕێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادرێت، ئاگرەکەش چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەرەو کوژانەوە دەچوو، بەڵام هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا ناوچەکەیان بۆردومان و گولەباران کرد و جارێکی دیکە ئاگر کەوتەوە.

 

ئەوەش ئاماژەپێدراوە، کە ئاگرەکە لە شڕنەخەوە تاوەکو سێرت بەرەو چیای هەرەکۆڵ بەردەوامە، لەو ناوچانە دارستانی چڕ هەیە؛ بەهۆی ئەو ئاگرەکەوە کە سوپای تورک کردوویەتیەوە بە دەیان هەزار دۆنم دارستان بوونەتە خۆڵەمێش.

 

میزۆپۆتامیا ڕاشیگەیاندووە، کە لە هەرێمەکە جاشەکان داری سەدساڵە دەبڕنەوە و دەیانفرۆشن، بۆ پرۆژەی ڕێگەی شڕنەخ – وان کە لە بەستاوە تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا بە دەیان هەزار دار بڕاونەتەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *