شاندێکی حیزبی زەحمەتکشانی کوردستان، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد و پشتگیریی خۆی بۆ تەڤگەری ئازادیی دەربڕی.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری سلێمانیی سەردانی نووسینگەی تەڤگەری کرد و لە لایەن سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، رەحمان رەسوڵ بەرپرسی دەستەی دیپلۆماسیی تەڤگەر، شەهێن محەمەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەر پێشوازییان لێکرا.
شاندنەکەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پێکهاتبوون لە: هاوڕێ نیشتمان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی، مامۆستا ئەحمەد بەرپرسی لقی سلێمانیی زەحمەتکێسان، بەختیار مستەفا بەرپرسی راگەیاندنی حیزبی زەحمەتکێشان، شەیدا مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی و بەرپرسی رێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشان.
هەروەها شاندەکەی حیزبی زەحمەتکێشان پشتیوانیی خۆیان بۆ تەڤگەری ئازادیی دەربڕی و ناڕەزاییان دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق بۆ داخستنی تەڤگەری ئازادیی نیشاندا.