شاندێکی کەنەکە سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەوەیی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی نێودەوڵەتیی، بۆ بەدواداچوونی دۆسێیەی شەهید دەنیز سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەبارەی پرسی داگیرکاریی و یەکخستنی لایەنە سیاسییەکان دژی داگیرکاریی تورکیا لەگەڵ تەڤگەری ئازادیی کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە لە شاری سلێمانیی، شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە سەرۆکایەتیی ئه‌حمه‌د كاراموش هاوسەرۆکی گشیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە موژدە عەباس، حەکیم عەبدولکەریم، شێرکۆ حەمە ئەمین، سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادییان کرد و لەلایەن تارا حسین هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ئازاد عومەر هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەر و دڵشاد عوسمان ئەندامی دەستە هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەر پێشوازییان لێکرا.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و کەنەکە، لەبارەی پرسی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و یەکخستنی لایەنەکان دژ بە داگیرکاریی و مەترسیی و لێکەوتەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لەسەر هەرێمی کوردستان وتوێژیان کرد.

هاوکات هاوسەرۆکی کەنەک، بەیاوەری شاندێکی نێودەوڵەتیی بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسێیەی شەهید دەنیز جەودەت کە بەرپرسی نووسینگەی کەنەکەبوو لە هەولێر تیرۆر کرا، سەردانی شاری هەولێری کرد.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …