مامۆستایانی ناڕازیی: هەتا داواکارییەکان بێ مەرج جێبەجێ دەکرێت بەردەوام دەبین لە بایکۆت

ئەنجومەنی مامۆستایان ناڕازیی رایدەگەیەنن: ئێمە پێنج داواکرییمان داوە بەدەسەڵات، هەتا هەر پێنج داواکرییەکە بەبێ مەرج جێبەجێ دەکرێت و بڕیاری لەسەردەدرێت بەردەوامدەبین لە خۆپیشادان.

ئەمڕۆ یەک شەممە، لەدوای بڵاو بوونەوەی ئەو نووسراوەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تیایدا ئامەی بەوەکردبوو،”رەزامەندی هەیە کە پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دەستپێبکاتەوە. هاوکات مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە گرێبەست دەکرێن”.

ئەمجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییدا وەڵامی نووسراوەکەی وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە ورایگەیاند، مەرجدارکردنى جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان و بەستنەوەى بە بودجەوە باوەڕپێکراو نییە، چونکە داهاتى هەرێم زۆر لە داواکارییەکانى مامۆستایان زیاترە.

ئەوەشیان خستەڕوو؛ ساڵانى رابردو بەڵێنى زۆریان پێدراوە، بەڵام تەنها مەبەست لێی شکاندنى بایکۆتەکانیان بوە و تەواوى داواکانیان پەراوێزخراوە و حکومەت لە رابردودا بەرپرسیار نەبوە بەرامبەر بە بەڵێنەکانى.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەبارەى شکاندنى بایکۆتەوە، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە سبەینێ دوشەممە، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان خۆپیشاندانى بەرفراوان ئەنجام دەدەن و تا ئەوکاتەى داواکانیان جێبەجێ نەکرێت، بایکۆت ناشکێنن.

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …