سی پی جەی بۆ دەسەڵاتی هەرێم: واز لە هەراسانکردنی میدیا بهێنن

سی پی جەی
سی پی جەیCpj-کۆمیتەی بەرگریی لە ڕۆژنامەنووسان، ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە سزادانی ئومێد بەرۆشکی دووبارە نیشانیاندا، کە مەودای کاری ڕۆژنامەوانیی ئازاد بەرتەسک دەکاتەوە، داواش دەکات، هەراسانکردنی میدیا ڕابگرن.
ڕێکخراوی جیهانیی Cpj-کۆمیتەی بەرگریی لە ڕۆژنامەنووسان، لە ڕاپۆرتێکدا نیگەرانیی لە سزادانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان’ئومێد بەرۆشکی’ نیشان دەدات و دەڵێت: دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە سزادانی بەرۆشکی دووبارە نیشاندا، کە مەودای کاری ڕۆژنامەوانیی ئازاد بەرتەسک دەکاتەوە.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، “دەبێت دەسەڵاتدارانی کورد لە باکووری عێراق دەستبەجێ بەرۆشکی ئازاد بکەن و تۆمەتەکانی لەسەر هەڵبگرن و واز لە هەراسانکردنی میدیاکان بهێنن”.
جێگای ئاماژەیە، ئومێد بەرۆشکی سێ کەیسی دیکەی لە دادگای کەتنی دهۆک بۆ کراوەتەوە و بڕیارە لە مانگی داهاتوو، دادگا ئەو سێ کەیسەش یەکلایی بکاتەوە.
هەروەها، کەیسێکی دیکەی لە دادگای هەولێرە و بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان، لەگەڵ چالاکوان و مامۆستا’بەدەل بەرواری’، ڕۆژی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ دادگایی کرا، دواتر دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە کرایەوە، دادگای لێکۆڵینەوەش کەیسەکەی ڕەوانەی دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر کردەوە.
بڕیارە لە ٢٩ی تەمموزی ئەمساڵ، جارێکی دیکە لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر، دادگایی هەریەک لە ئومێد بەرۆشکی و بەدەل بەرواری بکرێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک: هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ 

تەڤگەری ئازادیی لە هەرێمی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند، هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ، دەبێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *