ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی (شۆڕش مستەفا)تێپەڕ دەبێت

ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی (شۆڕش مستەفا)تێپەڕ دەبێت، ڕۆژنامەنووسێکی بە ئەمەک و مرۆڤێکی دڵسۆز بە پیشەکەی و گەل و نیشتیمان بوو.

شۆڕش لە ٢٤شوباتی ١٩٨٤ لە گوندی سورە قەڵاتی ناوچەی شارباژێڕ لەدایک بووە، خێزانەکەی لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (گەناو)ی ناوچه‌ی شارباژێڕن، لە بەر زوڵم و زۆرداریی ڕژێمی بەعسی عێراق، ساڵی ١٩٨٦خێزانەکەی ناچاری کۆچبەریی بوون و لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بوون.

شۆڕش لە شاری سەردەشت قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی خوێندووە.

یەکەمین کاری نەتەوەیی وەک خۆی دەیگێڕایەوە، بەشداریکردن بووە لە چالاکییە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی سەردەشت بۆ دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٤ دا گەڕاونەتەوە بۆ باشووری کوردستان.

ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە لە هێزەکانی ٧٠ وەک فەرمانبەر ئەرکدار دەبێت.

کاتێک چەتەکانی داعش هێرش دەکەنە سەر کوردستان، لەگەڵ هاوڕێ پێشمەرگەکانی بەشداری شەڕی چەتەکانی داعش دەبێت.

ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ سنوور کەریم هاوسەرگیریی ئەنجامداوە و دەبنە دایک و باوکی منداڵێک بە ناوی (بارین).

یەکەمین وێستگەی کاری ڕۆژنامەوانی ساڵی ٢٠٠٧ لە ڕۆژنامەی (ڕێبازی ئازادیی) دەستپێکردووە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٠لە ڕۆژنامەی چەتر دەستبەکار بووە.

گەرچی ئەو لە هەڵەچنییەوە دەستی بەکارکردن لە ڕۆژنامەی چەتر کردووە، بەڵام تا سەرنووسەری ڕۆژنامەکە پلەی بەرزکراوەتەوە و بەرپرسیارێتیی لە ئەستۆ گرتووە.

دواین سەرنووسەری ماڵپەڕی چەتر پرێس بووە، لە ساڵی ٢٠١٤دا یەکێک بوو لە دامەزێنەرانی ئاژانسی ڕۆژنیوز، بەرنامەیەکی بۆ تەلەفزیۆنی ستێرک ئامادە کردووە و وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕۆژنیوز تا گیانلەدەستدانی بەردەوامیی بە کاردا.

ئەو لەو کاتانەی کاری ڕۆژنامەنووسیی کردووە، چەندین جار سەردانی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە.

لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٦، دوای ١٠ ڕۆژ لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکی کتوپڕدا، لە نەخۆشخانەی شۆڕش-ی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *