“تورکیا داوای لە پارتی کردووە شەڕ دژی پەکەکە بە فەرمیی ڕابگەیەنێت”

رۆژنامەنووس مەروان ئۆزدەمیر ڕایگەیاند، کە ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق بە شێوەیەکی چالاکانە لە شەڕەکەدا بەشدارە و وتی: “تورکیا داوای ڕاگەیاندنی شەڕی فەرمیی لە پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق کردوە”.

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە. هێرشە ئاسمانیی و زەمینیەکان لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ەوە بەردەوامە. لە چوارچێوەی ئەم هێرشانەدا دەیان جار بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکارهێنراون. هەرچەند ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر خەڵکی ناوچەکە دەبێت، بەڵام حیزبی دێموکراتی کوردستانی عێراق ڕێگە نادات شاندە نێودەوڵەتییەکان بچنە ناوچەکە و لێکۆڵینەوە بکەن. سەرەڕای ئەم پێشهاتانە، سەردانەکەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ ناوچەکەش سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا چووە بەغداد و دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیی، سەرۆکی هەرێمی فیدراڵی کوردستان و مەسرور بارزانیی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئاو و نەوت و شەڕی هەرێم تاوتوێ کرا.

ڕۆژنامەنووس مەروان ئۆزدەمیر کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات، هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئەم دواییەی ناوچەکە و کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیی کرد.

‘ناتوانێت بچێتە پێشەوە’

ڕۆژنامەنووس مەروان ئۆزدەمیر ڕایگەیاند کە تورکیا بە هەموو ئەگەرەکانیەوە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە و وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین دوو ساڵە بەردەوامە. لەم شەڕە ٢ ساڵەییەدا سەرەڕای هەموو تەکنیکەکانی… دەوڵەتی تورکیا هیچ پێشکەوتنێکی نەبووە، لە بەرامبەر هەموو دەسەڵاتی تەکنیکی و سەربازیی دەوڵەتی تورکیا، گەریلا بەرەنگاری دەبێتەوە و بەهۆی ئەوەوە ڕێگە نادات دەوڵەتی تورک بەرەو پێشەوە بچێت، بابەتێکی دیکەی گرنگ کە سەرنجڕاکێشە، پێدەچێت ئەو داواکاریانە تاڕادەیەکی زۆر جێبەجێ کرابن، ئێمە لە کارەکانی پارتی لەوە تێدەگەین، دەزانین کە پارتی هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکات، سەربازانی دەوڵەتی تورک بە ئۆتۆمبێلی پارتییەوە دەچنە ناو ناوچەکانی پاراستنی میدیا، پارتی لە زەویەوە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکە دەکات و لە بواری هەواڵگرییداشدا هاوکاریی تورکیا دەکات. ئەم زانیارییانە لە لێدوانە فەرمییەکانی هەپەگەشدا پشتڕاستکراوەتەوە”.

‘ئەمە بە وەڵامی خەڵک نەکراوە’

ئۆزدەمیر ئەوەشی خستەڕوو، پارتی دەیەوێت شەڕ لەدژی پەکەکە ڕابگەیەنێت، بەڵام خەڵکی ناوچەکە لەبەر ئەوەی لەبەرامبەری وەستاوەتەوە نەیتوانیوە ئەوە ڕابگەیەنێت، وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان چیتر شان بە شانی سەربازانیی تورکیا نییە، ئێستا سەرکردایەتیان دەکات. دەزانین دەوڵەتی تورکیا داواکارییەکی گرنگیی لە پارتی دیموکراتی کوردستان هەبووە، داوا کرابوو کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەشداریی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بکات، بەڵام کاردانەوەکانی ڕایگشتیی کە لەدژی پارتی دیموکراتی کوردستان پەرەی سەند و ڕێگرییان لێکرد. گەمەی شەڕ و چاوەڕوانییەکانی دەوڵەتی تورک لە پارتی دیموکراتی کوردستان نەماوە، بۆیە ئەگەر گەل بێ وەڵام بێت، ئەگەر خەڵک ببێت بە بەشێک لە پڕوپاگەندەی ڕەشی پارتی دیموکراتی کوردستان دژی پەکەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمیی ئەمەی ڕاگەیاند شەڕێک کە لە ڕاستییدا بەشداربووە. بەڵام هێشتا ئەمەی رانەگاندوە”.

‘داوای ڕاگەیاندنی فەرمی شەڕ لە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق’

ڕۆژنامەنووس ئۆزدەمیر ئاماژەی بۆ کۆبوونەوەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و ئەم زانیاریانەی خستەڕوو: “کۆبوونەوەی هاکان فیدان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیی پەیوەندیی بەو شەڕەوە هەیە. لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا، ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای شەڕ دەکات، بێگومان بۆچوونی جیاواز لەم بارەیەوە سەریهەڵداوە، دەوترێت پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی تەکنیکی زیاتری دەوێت لە دەوڵەتی تورکیا، پارتی دیموکراتی کوردستان هەندێک هەنگاو دەنێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم داواکارییەی دەوڵەتی تورکیا، کە تا ئێستا لەماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا نەبووە و توانای بەدیهێنانی هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی بەشدار لەم شەڕەدا ئەوەیە هاوکاریی دەوڵەتی تورکیا دەکات، ئەمە ڕاستییەکە، پاڵپشتی هەواڵگریی پێشکەش دەکات و لە پرۆسەی دابینکردنی دەزگای هەواڵگرییدایە بۆ داگیرکاریی لە خاکی هەرێمی کوردستان، زانیاریی و بەڵگەی زۆر لەسەر ئەم بابەتە هەیە، بەڵام لە قۆناغی ئێستادا ئەم پرسیارە لە مێشکی هەموواندا هەیە، ئایا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دەچێتە ناو ئەم شەڕەوە؟، لە ڕاستییدا پێشتر لە شەڕدایە. دەوترێت شەڕی فەرمیی دژی پارتی ڕادەگەیەنن، چاوەڕێی وەڵامی پەکەکە بۆ هێرشەکانیان، پوختەی گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی بەم شێوەیەیە. بە واتایەکی تر بۆ ڕاکێشانی چالاکانەی “پ د ک” بوو بۆ ناو ئەم شەڕە و ناچارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە فەرمیی ئەم شەڕە ڕابگەیەنێت. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبینین چی ڕوودەدات”.

‘عێراق دەیەوێت لە دژی گەلی کورد شەڕ بکات’

ڕۆژنامەنووس مەروان ئۆزدەمیر ڕایگەیاند، بەغداد ناڕەحەتە لە بوونی تورکیا لە ناوچەکە و ئەمانەی خوارەوەی دەربڕی: “پێشبینی دەکرێت دەوڵەتی تورکیا هێزەکانی پارتی دیموکرتی کوردستانی عێراق لەو ناوچانە جێگیر بکات کە لە زستاندا کشایەوە. دەوڵەتی تورکیا و “پ.د.ک” لەسەر ئەو خاکە لە کوردستان و عێراق بە هەمان شێوە مامەڵە دەکەن، چونکە بە یەک ئامانجەوە مامەڵە دەکەن، زانراوە کە ناکۆکیی لە نێوان تورکیا و عێراقدا هەیە، بە تایبەتیی لایەنی شیعە هەیە، ئەم لایەنە کاردانەوەیان بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا هەیە، لایەنی شیعە ئەوان کاردانەوەیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ پێشلکردنی سەروەریی خاکی عێراق هەبووە. سەرکردە شیعەکان کاردانەوەی خۆیان لەسەر ئەم پرسە لەڕێگەی میدیاکانەوە لەڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆوە دەربڕی.دوای دیداری هادی عامری کە هاوکات سەرکردەی شیعەکان بوو لەگەڵ… هاکان فیدان، بەشداریی پەخشی ڕاستەوخۆی کرد و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد و ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورکیا بە زووترین کات عێراق بەجێبهێڵێت، دەوڵەتی تورکیا هەڕەشە لە عێراق دەکات، بۆ نموونە هەڕەشەی گرتنەوەی ئاوی دیجلە و فورات دەکات ڕووبارەکان کە دەڕژێنە عێراق.. مەسەلەی ئاویان کردە کەرەستەی شەڕ، عێراق نایەوێت شەڕ لەگەڵ پەکەکە بکات. دەیەوێت عێراق پەکەکە بخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە، بەڵام دەتوانم بڵێم هیچ کام لەم داواکاریانە جێبەجێ نەکراون. لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کراوە کە هاکان فیدان کۆبوونەوەی تایبەتیی لەگەڵ تورکمانەکان ئەنجامداوە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە دەشتەکانی موسڵ و کەرکوک و نەینەوا لەگەڵ چەتەکانی تورکمان کۆبوونەتەوە. دەوترێت ئەنقەرە هەموو جۆرە دەرفەتێک دەداتە ئەم چەتانە، ئەم بابەتە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …