بارزانیی دەستبەسەر چەند کێڵگەی نەوتیی و  ناوچەی عەرەبییدا گرتووە

هێزەکانی پارتی بەردەوامن لە سەپاندنی خۆیان بەسەر زۆرێک لە ناوچەکانی دەرەوەی سنوورەکانی هەرێم، ناوچەگەلێك کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمیدا نین و پاساوێک بەردەوامیی کۆنترۆڵکردن نییە، جێگری پارێزگای نەینەواش رایدەگەیەنێت، مەسعود بارزانیی چەندینجار بەڵێنیداوە ئەو ناوچانەی دەستی بەسەرداگرتووە بەگەڕێنێتەوە، بەڵام بەلێنەکەی نەبردوەتەسەر.

عەبدولڕەحیم شەمەریی جێگری نوێنەری پارێزگای نەینەوا، بە مەعلومەی راگەیاند، “شاندێک چووەتە لای سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان، مەسعود بارزانیی، بەمەبەستی کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەی پارێزگای نەینەوا کە دەستیان بەسەردا گرتووە، ئەمە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٨ بەڵێنی گەڕانەوەی ئەو ناوچانەی دا بۆ خەڵکەکەی و ئەمەش دووبارە بووەوە کاتێک شاندەکەش لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٣ چوونەوە و هەمان بەڵێنی دایەوە، بەڵام بارزانیی سەرەڕای ئەو شاندانەی کە چاویان پێی کەوتووە و ئەو بەڵێنانەی پێی داون، بەڵام جێبەجێ نەکران و هێزی پێشمەرگە لەو زەویانەی کە لە پارێزگای نەینەوا دەستی بەسەردا گرتووە نەکشاندوەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە “خەڵکی ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەو هێزانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، پەنایان بردە بەر شێوازی خۆپێشاندان و رێکخستن هۆشیارکردنەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بۆ ئەوەی پێشمەرگە ناوچەکانیان چۆڵ بکات، بەڵێنیان دا لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، بە تایبەت کە ئەو هێزانە گوندەکانی ڕەبیعە، لە مەحمودییەوە دەستیان بەسەردا گرتووە و هەروەها دەستیان بەسەر ناوچەکانی قاهیرە، سەفیا، هەروەها لە زوممار، وەک ئەلشیهان، جادیرییە، و گوندەکانی ئین الحمدانییە، وەنا، تلکەیف و مەخموور دەستی بەسەردا گیراوە.

غالب محەمەد پارلمانتاری پێشووی پارلمانی عێراق بە مەعلومەی راگەیاندوە، “کۆمەڵێک کێڵگەی نەوتی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمدا هەیە و ئەکەوێتە ناوچەکانی ماددەی 140 لەوانەش کێڵگەکانی سەفیە و عەین زالە، بەڵام دووەمیان گەڕاوەتەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیی، جگە لەوەش ژمارەیەک بییر هەیە، لەنێویاندا کێڵگەی بای حەسەن، کە لەژێر کۆنترۆڵی میلیشیاکانی بنەماڵەی بارزانییدایە، داهاتەکەی ناگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم یان حکومەتی فیدراڵی”.

ئەوەشی روونکردەوە کە “نێیچیرڤان بارزانیی لە ماوەی پێشوودا لەگەڵ کۆمپانیای بۆتاسی تورکیی رێککەوتنێکی هەبووە بە ئامانجی هەناردەکردنی لەسەدا ٣٠ی نەوتی ناوچەکە بۆ ئیسرائیل، جگە لەوەی نەوت بۆ هەر وڵاتێکی دیکە هەناردە دەکات لە بەرامبەر ئەوەی ئەنقەرە بڕە پارەیەکی دیاریکراو لە بەرامبەر هەناردەکردنەکەدا بەدەستبهێنێت”.

عەزەم حەمدانیی وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبیی لە کەرکوک بۆ مەعلومە قسەی کردوە و رایگەیاندوە “ترس لە هاتنە ناوەوەی پێشمەرگە هەیە هاوکات لەگەڵ گەڕاندنەوەی کاری سیاسیی پارتی لە کەرکوک”.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …