دەستپێشخەری گەنجانی باشوری کوردستان ڕۆژی ١/٦ ڕێپێوانێکی درێژمەودا دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، لە کۆیەوە بەرەو بادینان ئەنجام دەدات.
دەستپێشخەری گەنجانی باشووری کوردستان، وادەی ڕێپێوانیکی درێژ مەودایان دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕاگەیاند و داوا لە خەڵکی دەکەن بەشداری ئەو ڕیپێوانە درێژ مەودایە ببن کە لە ڕۆژی ١/٦/٢٠٢٢ لە کاتژمێر ١١ پێشنیوەرۆ لە شارۆچکەی کۆیەوە دەستپێدەکات.
گەنجان ڕاشیانگەیاندووە لە بەرامبەر هەموو جۆرە داگیرکاریەک لە چالاکیدا دەبن و داواش دەکەن ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن لە ڕێپێوانەکەدا لە پارکی خوشکە فریشتە لە کاتژمێری دیاریکراو ئامادەبن، ڕیپێوانەکە تا بادینان بەردەوام دەبێت.