مالکی لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هاتە دەنگ

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هاتە دەنگ و بە هێرشی شەرمەزاریی ناوی هێنا، دەشڵێت: دەنگم دەخەمە پاڵ ئەو دەنگە ئازادانەی عێراق، کە ئەو هێرشانە ڕەتدەکەنەوە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەردەوامیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر شارەکانی هەرێمی کوردستان، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنیی لە شارۆچکە و گوندە سنوورییەکان.

مالکی، دەنگی خۆی خستووەتە پاڵ هەموو ئەو دەنگە ئازادانەی عێراق، کە دەستدرێژییەکانی تورکیا لەسەر سەروەریی عێراق ڕەتدەکەنەوە و ڕایگەیاندووە: لەگەڵ ئەو کاسەندا ڕادەوەستین، کە بەهۆی هێرشە شەرمەزارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە دهۆک، لەناو ماڵ و کەنیسەکانیان ئاوارەبوون و ئارامییان لێ تێکدراوە.

نوری مالکی، پرسیاری کردووە، ئەوانەی بەرپرسن لەو شەڕەی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵیانگیرساندووە، بیرلەچی دەکەنەوە؟، گەلی کوردی مەسیحیمان، تا کەی لەژێر سایەی ئەم جەنگەدا دەژین، بە نیگەرانیی و خەم و کوشتن و ئاوارەیی.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، مالکی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک ڕەتدەکاتەوە، چ دانانی دەیان بارەگای دەوڵەتی تورک بێت، یانیش تۆپباران و بۆردوومانی گوند و کێڵگەکان.

ڕۆژی ٢٦ی مانگی ڕابردوو، کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە بڵاویکردەوە سوپای تورک و پەدەکە پیلانیان داناوە لە ١٥ی نیسان هێرش بۆ سەر گەریلاکان دەستپێبکەن.

هێرشەکە لە ١٥ی نیسان لەڕێگای ئاسمانییەوە دەستیپێکرد و شەوی ١٧ی نیسانیش، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی زەمینی بۆسەر چیای کوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێکرد.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *