شاندێكی سەربازیی عێراق سەردانی  سلێمانی کرد

شاندێكی باڵای سەربازیی حکومەتی عێراق سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد، بەرپرسی هێزەكانی ٧٠ی پێشمەرگە پێشوازیی لێکرد، شاندەکە لە لەگەڵ هێزەكانی ٧٠ کۆئەبتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ سەممە ٢٠٢٣/٥/١٦ شاندێكی باڵای سەربازیی حکومەتی عێراق بە سەردانێک گەیشتە سلێمانی و مستەفا چاو ڕەش، بەرپرسی هێزەكانی ٧٠ی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئەفسەرو فەرماندەکانی پێشمەرگە پێشوازیی لێكرا، هەردوو لا کۆدەبنەوە و چەند تەورێكی هاوبەشی  گفتووگۆی لەبارەوە ئەکەن.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بریتیە لە گفتوگۆکردن لەسەر پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش، ئەمەش بەمەبەستی پڕكرنەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ لەناوبردنی چەكدارانی داعش و پاشماوەكانیان.

مەحمود سەنگاویی، فەرماندە لە هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئامانجی كۆبوونەوەكە پەیوەندییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەیە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …