چلەی دایە پەری و ساڵیادی شەهیدبونی شەهید بێریتان بەڕێوەچو

  1.  لەلایەن کەس وکار وهاوڕێ و هەڤاڵانی چلەی دایە پەری و ساڵیادی شەهید بونی شەهید بێریتان لە سەیدسادق بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنچ شەممە لە شارۆچکەی سەید سادق چلەی دایە پەری بەڕێوە چوو، لەسەرەتای مەڕاسیمەکدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی، پاشان وتاری بنەماڵە لەلایەن هەڤاڵ پێشڕو کوڕی دایە پەری پێشکەشکرا لە قسەکانیدا ئاماژەی بۆ مەزنی دایکی کردوو وتی: ئەو ئاواتی ئەوە بوو تا لەژیندایە بە چاوی خۆی ئازادبوونی ڕێبەری گەلان ڕێبەرعەبدووڵا ئۆجەلان بیبنێت بەداخەوە نەیبینی.

دواتر وتاری تەڤگەری ئازادیی لە لایەن هەڤاڵ چنور خوێندرایەوە ئاماژەی بەوەدا و وتی: دایە پەری هەر لەسەرەتای ناسینی حەرەکەتی ئازادیی بەشداری بەشی هەرەزۆری کار وچالاکییەکانی کردووە.

وتیشی: ئەو وەک ژنێکی ئازادیخواز هەرگیز کۆڵی نەداوە و هەستی بەماندووبوون نەکردووە، لەم حەرەکەتەدا بەردەوام لە تێکۆشاندا بەردەوام بووە، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان  ئەو هەر چاوی لە ئازادیی بووە. پاشان کورتە ڤیدۆیەک لەسەر ژیانی دایەپەری نیشانی ئامادەبوان درا،

هەروەها لە بەشێکی تری مەرا سیمەکەدا ساڵیادی شەهادەتەی شەهید بێریتان وەبیرهێنرایەوە سینەڤیزۆنێکی تایبەت بە بەشداری شەهید بێڕیتان بە ڕێزەکانی گەریلاو کارو تێکۆشانی لەو حەرەکەتدا و تا دوا ساتی شەهیدبوونی.


هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *