ڕاگەیاندنی تەڤگەری ئازادیی، سەبارەت بە هێرشەکەی فڕۆکەی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە نزیک شاری ڕانیە
سەبارەت بە هێرشەکەی فڕۆکەی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە نزیک شاری ڕانیە ، وەک ئاشکرایە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا وەک پیشەی هەمیشەیی هێرش و پەلامارەکانیان بۆسەر هاووڵاتییانی مەدەنی لە باشووری کوردستان چڕ کردووەتەوە بەمەبەستی تۆقاندن و ترساندن و تێکدانی ئاسایشی گشتی هاووڵاتییان، هێرشەکەی دوێنێ ڕۆژی دووشەممە ٨/١ کاتژمێر ١١ی بەیانی کەلەلایەن فڕۆکەی درۆنی تورکی لەڕێگەی چوارقوڕنە ڕانیە ئەنجام درا بەتەواوی ئامانجێکی مەدەنییە و ئەو دوو هاووڵاتییەش کە تێیدا بوون هاووڵاتی مەدەنیین و خاون ئۆتۆمبێلەکە کاسبکارە و ئەوی تریشیان هاووڵاتییەکی ئاسایی ڕۆژئاوای کوردستانە ئەو هێرشە ڕۆژی دووشەممە هاوکاتە لەگەڵ حەوتەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی گوندی زارگەڵی کە هەشت هاووڵاتی مەدەنی تێدا شەهید بوون، لە ئێستادا تورکیا لەئاستی نێودەوڵەتی و عێراقی ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی توند بووەتەوە بەتایبەت دوای کۆمەڵکوژییەکەی گوندی پەرخی لە زاخۆ. بۆیە داوا لە ڕای گشتی و خەڵکی بە هەڵوێستی دەڤەری ڕاپەڕین و ئیدارەی ناو چەکە دەکەین خاوەن هەڵوێست بن و بێدەنگ نەبن لەبەرامبەر بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مەدەنی، پێویستیشە سنوورێک بۆ ئەو چەواشە کاریانە دابنرێت کە ئامانجیان تێکدانی ئارامی ناوچەکەیە بەتایبەت کەناڵی ڕووداو ئەو ڕاپۆرتەی لەو بارەوە بڵاوی کردەوە دوورە لە ڕاستی و بۆ تێکدانی ئاسایشی هاووڵاتییان و ناوچەکەمانە بۆیە پێویستە داوای لێبوردن لە بریندارەکان و خەڵکی دەڤەرە کە بکات بەرامبەر بەو ڕاپۆرتە چەواشەکاری و دوور لە ڕاستیی بڵاوی کردەوە، خەڵکی ڕاپەڕین شانازە بەوەی بەردەوام خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە لەدژی داگیرکەران و خۆفرۆشان و هەرواش دەمێنێتەوە.
ڕیسوای بۆ داگیرکەران و هاوکارە خۆفرۆشەکانیان
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
ئەنجوومەنی هەرێمی ڕاپەڕین
02/08/2022