حیزبی شیوعی کوردستان سەردانی تەڤگەری ئازادییی کۆمەڵگەی کوردستانی کرد، هەردوولا لەبارەی دۆخی کەرکوک و هەماهەنگیی یەکترەوە گفتوگۆیان کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە شاری کەرکوک، شاندێکی حیزبی شیوعی کوردستان سەردانی هەرێمی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانی کرد، لە لایەن هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوک و ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە پێشوازیی لە شاندەکەی حیزبی شیوعی کرا.
حیزبی شیوعی کوردستان لە چوارچێوی ئەو جوڵە سیاسییانەدایە، کە حزب و لایەنەکانی کەرکوک، لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، دەستی پێکردوە، حیزبی شیوعی سوپاسی تەڤگەری ئازادیی کرد، بە هۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکەدا، پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی (هاوپەیمانیی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە) دەربڕی بوو.
کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، خۆشحاڵیی بۆ لەبارەیەوە دەربڕی و سەردانەکەی حیزبی شیوعی کوردستان بە گرنگ ناوبرد بۆ کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا.