پەیامی ژنانی تەڤگەری ئازادیی بۆ مەرگی ژینا ئەمینی

 

ئێمە وەکو ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی  ژنانی کوردستان  بەگشتی و بە تایبەتی ژنانی  ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شاری سەقزی خۆراگرو بنەماڵەی شەھید ژینا سەقزی دەکەین. دوای ئەوەی (مەهسا  ئەمینی) بەبیانوی  باش نەبەستني لەچکی سەری  و دەرکەوتنی کەمێک لەقژی، دەستگیر دەکرێت لە زیندان  بەشێوازێکی دڕندانە ڕووبەڕووی  ئەشکەنجەدان  و توندووتیژی دەکەنەوە بەو ھۆیەوە دواتر  گیانی سپارد. ئەم جۆرە لە ئازاردانی جەستەیی  ھەر لەسیستمێکی ئاوھا دژە ئازادیی و دیموکراتی  دەوشێتەوە

دەوڵەتی  ئاینگەرایی ومەزھەبگەرایی  ئێران  لەسەر بنەمای  توندو تیژی و سڕینەوەی  جیاوازیەکان درووست بووە ،ھەر بۆیە ھێزە ئەمنیەکانیش لەبەرگی مرۆڤبوون چوونەتەدەرەوە ھاوشێوەی دڕندەترین ئاژەڵ پەلاماری ئەوانە  دەدەن ھاوشێوەی  سیستم بیر ناکەنەوە ئەم جۆرە لە ئازاردانی  جەستەیی  کچێکی تەمەن 22/ساڵ پێمان دەڵێت کە ڕۆژھەلاتی ناوین بە ھۆی ئەقلیەتی دەسەڵاتخوازی لە گێژاودایە   پێویستی بە ئەلتەرناتیف ھەیە کە ئەو سیستەم و ئەقڵیەتە  وەلابنێت کۆمەڵگە سیستمی دیموکراتیانەی خۆی ئاوابکات ئەویش پێویستی بە فکرو فەلسەفەیەکی سیاسی و  ئەخلاقی و دیموکراتیە کەھەموو مرۆڤەکان تیدا بە جیاوازی بیروڕا و ئاین و مەزھەب و ڕەگەزو نەتەوە  جیاوازەکان  بە ئاشتی و ئارامی دیموکراتیانە پێکەوە بژین

دواکەوتن لەگۆڕانکاری دیموکراتیانە  دەبێتە ھۆی ئەوەی ژیناکان و  شیرینەکان و زەینەبەکان لە کونجی زیندانەکان  زۆر  زیاتر دەبن پاکتاوی  جەستەیش  ناوەستێت بۆیە  گۆرینی ئەو جۆرانە لە سیستمی سیاسی پێویستی  بە خەبات و تێکۆشانی گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوین ھەیە  یەکێتی نێوان گەلان  مسۆگەری  تێکشکانی  سیستمە چەتەو دکتاتۆرەکان  دەکات،  ژنان دەتوانن پێشەنگی  ئەو گۆڕانکاریە جدیانەبن سەدەی بیست و یەک سەدەی  ژنی ئازادە دوژمن لە ھێزو ئەقڵ و باوەڕی و ئیرادەی ژن دەترسێت بە تایبەتی کە بینیمان لە خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری ئیراندا بۆ داواکاری مافە زەوت کراوەکانی ژیانیان  ژنانی تەواوی ئێران بە ڕۆژھەڵاتی  کوردستانیشەوە  پێشەنگایەتی دەکەن ژنان بۆ ئەوەی کاریگەریان زیاتر  بێت و ببنە داینەمۆی گۆڕانکاری جەوھەری  گرنگە   بەپەروەردەی فەلسەفەی ژنۆلۆژی لەڕوی زھنیەوە خۆیان پێش بخەن بەمەش دەتوانن  سیستمەکان بگۆڕن و ڕشتنی خوێنی ژنان بوەستێنن و لەبری کوشتن و ئازاردان  فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی  دەئافرێنن.

 

دووبارە  ھاوخەمی خۆمان و تەڤگەری ئازادیی بۆ دایک و باوکی ژیناو ھەموو خێزانەکەی  دەردەبڕین  ئەو ستمەکاریەی سەر ژنانی ئێران سوک و رسوا و  شەرمەزار دەکەین  بەڵێن دەدەین بۆ تێکشکانی  سیستمی  دەسەڵاتخوازی پیاو سالاری کارکردن لە پێناوی بە دیهێنانی هاوسەنگی ڕەگەزی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست  بەردەوام بین  لەتێکۆشان

 

ژن ژیان ئازادیی .

ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان.

سلێمانی ١٧/٩/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *