دوای چل ڕۆژ لەسەر تیرۆركردنی مامۆستا شەماڵ كەسێك دەستگیردەكرێت

 لەسەر کەیسی تیرۆر کردنی سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ مێژوونووس وجوگرافیناس، تا ئێستا لیکوڵینەوە لەکەیسەی بەردەوامە و تۆمەتبارێك دەستگیركراوە و مادەی یاسایی کەیسەکەشی گۆڕاوە بۆ تیرۆر.

مامۆستا شەماڵ لە ڕۆژی ۲٨ی ئاب، لەکاتی گەڕانەوەی لەدەوامی فەرمانگەکەی بۆ ماڵەوە، نوسەر و چالاکی سیاسیی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سوهەیل خورشید، ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، لەبەردەم ماڵەکەیدا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆکرا.

سەرچاوەیەکی سەربازیی باوەڕپێکراو کە لەبەر هەستیاریی دۆسیەکە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت،  ڕاگەیاندووە: لە دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە ڕووداوی تیرۆرکردنەکە، کەسەکان ناسرانەوە و لەلایەن ئاسایشی کفری و بە ھاوکاری ھێزی ئۆپراسوینی ئاسایشی سلێمانی لە شاری کەرکوک، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و لە داقوق دەست بە سەر ئەو ئوتۆمبێلەدا گیراوە، کە کارەکەی پێ ئەنجام دراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشیگەیاند: ئەو ماددە یاساییەی بكوژەكەی پێ دەستگیركرا لە مادەی ٤۰٦ی تایبەت بەکوشتنی بەئەنقەست گۆڕدراوە بۆ ماددەی دووی تیرۆر.

لەسەر ئەو كەیسە، هیوا عەلی، بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری بە ڕۆژنیوزی وت: لێکوڵینەوەکان لە کەیسی تیرۆرکردنی مامۆستا شەماڵ بەردەوامی هەیە و لەبەر  ڕێکاری یاسایی لێکۆڵینەوەکان ناتوانرێت هیچ زانیارییەک بۆ ڕاگەیاندن ئاشکرا بکرێت، چونکە کاریگەری لەسەر ڕێکاری لێکوڵینەوەکان دەبێت.

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *