١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم
دووساڵ ده‌رباز ده‌بیت به‌سه‌ر ڕیفراندۆمداو هه‌ر ڕۆژ ئه‌نجامه خراپه‌كانی ڕیفراندۆم كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه زیاترده‌كات.
له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، ناوچه‌ی جێناكۆكه‌كان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی نه‌ژادی به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد له‌به‌رده‌م ڕاوه‌دوونان و بێكاركردن و بێخزمهتگوزراریدا بوو، لەدوای ٢٠٠٣وە ئه‌وناوچانه بە بۆشاییەكی گەورەی ئیداری ئەمنی گوزەری كرد هەتاوەك و ساڵی٢٠٠٥و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاری شار‌و شارەكەكان، ئه‌گه‌رچی چه‌ند هه‌لێكی زێڕین بۆگه‌له‌كه‌مان هاته‌پێش تاكوئهوناوچانه بگه‌ڕینه‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان نهخوێندنهوهیهكی دروستیان هه‌بوو بۆدۆخی كوردستان و ناوچه‌كه، نهپڕۆژهیهكی چاره‌سه‌ریان هه‌بوو، هه‌رله‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌رینه‌وه هه‌مووناوچه‌كان ئازادكران به‌ڵام ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ڕوویان له‌به‌غداد كرد بۆچاراسهری، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو، دوای ڕووخانی ڕژێمی بعس هه‌لێكی زێڕین هاته‌پێش، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم سه‌رگه‌رمی بازرگانی بوون و بۆئه‌وه‌ش ته‌نها له‌دوای پله‌و پۆست بوون نه‌ك پێگه‌ی كوردوچارهسهری دۆزی كورد، له‌دوای هاتنی داعش به‌هاوكاری وهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی جارێكی تر ئه‌وناوچانه ئازادكرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وجاره‌ش ناڕوونی سیاسه‌تی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره‌كانی شه‌ڕی ناوچه‌كه جگه‌له قوربانیدان و ماڵوێرانی هیچ ده‌سكه‌وتیكی لێ به‌دی نه‌هات و ئه‌و هه‌لانه‌ش له‌ده‌ستچوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كان پێچه‌وان دۆخی كورد وناوچهكهبوون، لە كاتی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كورد لە چوارچیوەی لیستی برایەتیدا بەشداری هەڵبژرادن بوون و زۆرینەی كورسیه‌كانی ئەنجوومەنی شار‌و شارۆچكەكانیان بەدەست هینا، بۆنمونهله كەركوك لە كۆی٤٧كورسی لیستی برایەتی توانی ٢٧كورسی بەدەست بێنێ٠ بەسەر ئەو لایەنانەیا دابەش بوو كە لیستەكەیان پێك هینابوو٠ بەمەش بەشی هەرەزۆری پۆستە ئیداریەكان بەر كورد كەوت ئەمهشە دەست كەوتێكی گرنگ بوو بو گەلەكەمان لەم شارەدا كە ساڵەهای ساڵە خەونی پێوەدەبینێت٠ بەڵام زور بەداخەوا ئەوی چاوەری دەكرا لەلایەن خەڵكی كەركوكەوە بەوشێوەیە نەبوو، خەڵكی چاوەرێی ئەوەی دەكرد لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنێكی دیموكراسیانەدا كە خزمەت بەتەواوی پێكهاتەكانی شارەكە بكات خزمەت بكەن بەڵام بەو شێوەیە نەبوو، له‌لایه‌ك كێبڕكێ و ململانیی كەسی و حیزبی، ململانێی حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەكی دی، ناوچەكه‌ی بەرەو وێرانە برد.
هەتا دەهات كوێشهكان لە ڕوویی خزمەت گوزاری، كەلتوری، سیاسی، ئابووری، ژینگەیی، برایەتی پێكەوە ژیانی نەتەوەو ئاینەكان بەرەو پاش دەهات، ئەمەش وای كرد بێ هیوای باڵ بەسەر خەڵكی ناوچه‌كه‌دا بكێشێت، ئیدی بەرێوە بردنی ئەو ناوچانە بەتەواوی لە لایەن هێزە كوردیەكانەوە بوو بە دیفاكتۆ٠ بەشی هەرە زۆری پۆستە ئیداری و ئەمنیه‌كانی ناوچه‌كه و تەواو مەلەفی ئەمنی كەوتە دەست كورد ئەمە دەرفەتێكی مێژووی بوو بو گەلەكەمان تاوەك و نیشانی دونیا و نەتەوە و ئایینە جیاوەزوكانی ناوچەكەی بدەن كە كورد دەتوانێت بەشێوەیەكی دیموكراسی ئەم ناوچانە بەرێوە ببات، بە بێ ئەوەی پێشیلی مافی نەتەوەیە یاخود ئاینی بكات، بەڵام زاڵبونی ئەقلەتی حیزبایەتی و بەرژەوەندی كەسی و دووئیدارەی لەشارەكە نەیتوانی ئەوە بۆ خەڵكی ناوچەكە بسەلمێنی كە تەواوی پێكهاتەكان لە بەرێوە بردنی ئه‌وناوچانه بەشدار دەبن تاكو زامنی برایەتی و پێكەوە ژیان بكات لە ناوچهكەدا٠ ئەمانە هەموو لە لایەك بەرزكردنەوەی دروشمی نەتەوە پەرەستی لەلایەكی دی كە هەرگیز لە چاوەروانی خەلكی ناوچەكەدا نەبوو چونكە لەماوەی ڕابردوودا بەدرێژای سی ساڵی حوكمی بەعسی فاشی دروشمی نەتەوەی پەرەستی بەسەر ناوچەكەدا سەپاندبوو.
بە درێژایی ئەو هەموو ساڵە قوربانی ئەو دروشمەبوو كە تا ڕادەیەك كەلتوری پێكەو ژیانی كاڵ كردبووە بەڵام هێشتا نەی توانی بوو لە ڕیشەوە هەڵیوهشێنیت چونكە كلتوری پێكەوەژیان لە ناوچەكەدا باگراونیكی هەزاران ساڵەی هەیە لە مێژوودا، تا دەهات ئەقڵیهتی نادیموكراسی لە بەرێوە بردندا پەرەی دەسەند.
هەروەها دروشمی نەتەوە پەرسەتی توند تر دەبوو، لە ئەنجامدا بە هەوڵی دەزگا ئستخباراتی و جاسوسی وڵاتانی هەرێمی و دەسەڵاتدارانی هەرێم بانگشەی رێفراندۆم و بەڵێ بۆ دەوڵەتی كوردی كرا، لەم پرۆسەیەدا تەواوی لایەنەكان كەوتە داوی بانگەشە كردن بۆ ڕیفراندۆم جگە لە تەڤگەری ئازادیی كە بایكۆتی تەواوی پرۆسەكەی كرد لەو كاتەدا تەڤگەری ئازادی خوێندەوەیەكی دروستی بۆقۆناغی دوای ریفراندوم كردبوو. دەمان زانی كە ڕیفاندۆم نابێتە جارەسەری كێشەكان بەڵكو بە پێچەوانەوە كێشەكان قوڵتر دەكەنەوە و بیری نەتەوە پەرەستی لە نێوا نەتەوەكان زیندوو دەكاتەوەو بەگژی یەكتریان دەدات ئەنجامیش زەرەرمەندی یەكەم گەلی كورد دەبێت بەتایبەت ئەو ناوچانەی كە كیشە لەسەرن، زۆری نە خایاند ریفراندۆم بووه ڕاده‌ستكردنی ئه‌و ناوچانه به‌ده‌سه‌ڵاتی عێراق، تەواوی ئەو ناوچانەی كە لە چوار چێوەی مادەی١٤٠دابوون بە ناوچەی جێ ناكۆك ناو دەبران لەگەڵ ئەوەی لە شەری داعشدا بەهەزاران شه‌هید درابوو لەئازادكردن و پاراستنی‌دا لە ماوەی شەو ڕۆژێكدا لە ١٦ی ئۆكتۆبەر كەوتەوە دەست هیزە عێراقیه‌كان و حشدی شعبی حكومەتی عێراقی لە چوارچێوەی سەپاندنی یاسادا تەواوی مەلەفی ئەمنی ناوچەكەی بە هێزیی عسكری سپارد، بەمەش ئەنجومەنی پارێزگار وشارۆچكه‌كان پەك خراو ته‌واوی ناوچەكە كەوتە ژیر دەستی سوپای عێراق، بەهازاران خێزان ماڵ و حاڵیان جی هێشت و بەسه‌دان ماڵ و دووكان و بازاڕ لە دووزخورماتو سوتینرا، بە هۆی كێشەی زەوی و زارەوە چەندین گوندی كوردی سنوری كەركوك لە ژێر هەرەشەی چۆڵكردندایە ئەمە وایكرد بۆشایی گەورەی ئیداری ئەمنی لە ناوچەكدا دروستكربێت، ئێستاش به‌ناوی داعه‌شه‌وه رۆژانە هەرەشە لە گوندەكانی سنوره‌كانی مهخمورـ كركوك ـ دوزخورماتووـ گوڵاڵه ـ خانه‌قین ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ی جددی لهسهرگوندهكانی كاكەیی هه‌یه‌٠ ئیدارەی ئێستای كەركوك پارێزگاری بەوەكالەت بەهەمان ئەقڵێتی شۆفێنی نەتەوە پەرست ئیدارەی شارەكە بەرێوە دەبات دەیەوێت لە چوار چێوەی هه‌ڵمه‌تی تعریبدا بەهازاران عربی شارەكانی تری عێراق لەكەركوك نیشتە جی بكات ، كە ئەمە دەبیتە هۆكارێك بو گۆڕێنی دیمۆ گرافیاو كەلتوری پێكهاتەكانی تری ناوچەكە لە ئەنجامدا ئاڵۆزی و شەر و پێكدادانی نەتەوەو ئاینە كان بەدوای خوی‌دا دێنیت.
ئێمه پێمان وایه ته‌نها به‌پێشخستن و چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی دیموكراتی كه‌ڕێز له‌ته‌واوی پێكهاته‌كان بگرێت كێشه‌كانی ئه‌وناوچانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، تاكو ئه‌وناوچانه ببنه نمونه‌یه‌كی ئاشتی وپێكه‌وه ژیان.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
25 / 9 / 2019