هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕییه‌كان
هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕییه‌كان
بۆڕای گشتی
ئه‌و كارانه‌ی ئاسایشی پارتی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن نه‌ك هه‌ر زیان به‌تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵكو ته‌نها داگیركه‌رانی كوردستانیش لێی سودمه‌ند ده‌بن.
ماوه‌یه‌كه ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق، له‌سنوری بادینان تاكو ده‌گاته سنوری سۆران به‌بیانوی جودا جودا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی بانگهێشت ئه‌كه‌ن وجگه‌له‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌زۆره‌ملێ داوای واژوو كردنی په‌یماننامه‌یان لێده‌كه‌ن كه‌نابێت په‌یوه‌ندیان به‌ته‌ڤگه‌ری ئازادییه‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ها داوای كه‌فیلیان لێده‌كه‌ن كه‌ده‌ست له‌كاركردن له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌ڵگرن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه نابێت لهوسنورانهدا به‌رامبه‌ر داگیركاری ده‌وڵه‌تی هیچ هه‌ڵوێستیك هه‌بێت. هه‌ربه‌هه‌مان هۆكاری ئه‌ندام بوونی له‌ته‌ڤگه‌ری ئازادی زیاتر لهچوارمانگه ئیدریس سه‌لیم محمد لای ئاسایشی هه‌ولێری سه‌ربه‌پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق زیندانی كراوه.
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ش هه‌میشه هه‌وڵ ئه‌دات هه‌ژموونی خۆی به‌كاربهێنێت وبیسهپێنێت، له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دات هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا له‌باشوری كوردستان بیده‌نگ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ته‌نها هێزی ڕێكخستنی باشوری كوردستانه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی ناو گه‌ل تێكۆشان بكات، له‌هه‌مانكاتدا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا، بۆئه‌وه‌ش له‌ژێر گوشاری توركیادا بۆته ئامانجی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان كه‌نه‌یانتوانیوه خۆیان له بن كۆنترۆڵی هێزی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تیش داگیركه‌رانی كوردستان ڕزگار بكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان بۆته مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕییه‌كان ئێستاش هێزه‌كانی بهناوئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌وڵ ئه‌دات چالاكی هه‌ڤاڵانی ئێمه بخاته بن چاودێری و سنورداری بكات، تاكو ده‌وڵه‌تی توركیا له‌خۆیان ڕازیكهن. ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێكی تاكو دوا ڕاده نانه‌ته‌وه‌یی و نائه‌خلاقی و نانیشتیمانییه، ئێمه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌موو كارێكی به‌و ڕه‌نگه داواده‌كه‌ین له‌ڕای گشتی و گه‌له‌كه‌مان هووشیاربن به‌رامبه‌ر به‌و كارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی وئاسایشهكانیان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی كاری سیاسییه زه‌نگێكی خهتهریشهو به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت بردنی حكومڕانییه له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت حزب و لایه‌نه‌كانی تریش ئه‌وه قبوڵنه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وكارانه به‌ناوی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێت و ئه‌و حزبانه‌ش به‌شدارن له‌و حكومه‌ته‌دا، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و حزب و لایه‌نانه بێده‌نگبن و هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌رڕاست نه‌كه‌نه‌وه ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌بن به‌به‌شێك له‌و كاره نه‌شیاوه. له‌كۆتاییدا ئیمه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان بن و چیترنهبنه خزمهتاری داگیركه‌ران كوردستان، هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ش به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه بڕیاری تێكۆشانیان داوه، نه‌ك ئه‌و فشارانه به‌ڵكو هیچ هێزێكی نهداگیركهران و نههاوكارانیان ڕێی ڕاستینه‌ی تێكۆشانمان لێ ون ناكات و نه‌ك پاشگه‌زبوونه‌وه به‌ڵكو سوورترمان ده‌كات له‌خه‌بات و تێكۆشانمان به‌رامبه‌ر هێڵی داگیركاری و هاوكاره‌كانیان.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
14 ـ 9 ـ 2019