جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت
جه‌ژنی قوربان له‌ته‌واوی موسوڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆز ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان سڵاو ده‌نێرین بۆ ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌کۆشش و تێکۆشاندان دژی سته‌م و داگیرکاری، هه‌وه‌ها له‌وانه‌ی له‌سه‌ر ماف و ئازادی و که‌رامه‌تی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی ڕاپێچی زیبدانهکان کراون.
دیاره جه‌ژنی قوربان واتای ژیان و پاراستنی ژیانی مرۆڤ، ئه‌م جه‌ژنه وه‌ک بۆنه‌یه‌کی پیرۆزی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌جیهانی ئیسلامی‌دا به‌ڕۆژێکی پیرۆز داده‌نرێت و جه‌ژن ده‌گێڕدرێت، ئه‌وه‌ش ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تیش هه‌ڵگرانی باوه‌ڕی ئیسلام ئه‌رکدار ده‌کات وه‌ک خۆی ڕێزی لێبگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌به‌رچاوی جیهانی ئسیلامیهوه هه‌ندێ وڵات که‌خۆیان به‌پێشه‌نگی ئاینی پیرۆزی ئیسلام حساب ده‌که‌ن و له‌به‌رگی ساخهتکاری و دڕنده‌ییدا خۆیان حه‌شارداوه و به‌ناوی دینه‌وه سته‌م و داگیرکاری وکۆمه‌ڵکوژی له‌ته‌واوی کوردستان دژی گه‌لی کورد به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌نجامدانی داگیرکاری و کۆمه‌ڵ کوژی و ده‌ربه‌ده‌ری وئاواره‌یی و تێکدانی ئارامی له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان.
له‌ئێستادا به‌شێکی زۆری گه‌له‌که‌مان یان لهپرسهدان و ڕه‌شپۆشی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانه. یان له‌ژێرفشار و هه‌ڕه‌شه‌و بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیادا ژیان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش ڕێگریده‌کات تاکو مرۆڤ به‌ئارامی یادو بۆنه پیرۆزه‌کان به‌رز ڕابگرێت، که‌ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماو پیرۆزییه‌کانی ئاینی ئیسلامه.
ئه‌رکێکیش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان پاراستنی نیشتمان وگه‌له‌که‌مان له‌باشوری کوردستانه تاکو کۆمه‌ڵگه به‌ئاسوده‌یی و دوور له‌ترس و دڵه‌راوکێ ژیان بکات و جه‌ژن وبۆنه‌کان پیرۆزبکات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هاوکاری داگیرکه‌ران و بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به له‌شکرکێشیه‌کان ده‌ستی داگیرکه‌رانیان زیاتر کراوه‌تر کردووه تاکو درێژه به‌پیلانه دڕنده‌ییه‌کانیان بده‌ن.
ئێمه وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه داوا له‌جیهانی ئیسلامی ده‌که‌ین سنورێک بۆ ئه‌و هێرش و کۆمه‌ڵکوژیان دابنرێت که‌له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان به‌ڕێوه‌ده‌برێت به تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا. هه‌روه‌ها داوا له‌ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌ین له‌و جه‌ژنه‌دا په‌یامی ئاشتی و هاوکاری یه‌کڕیزی بده‌ینه یه‌کتر، داواش له‌ته‌واوی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین پیرۆزبایی جه‌ژن بکه‌ینه هاوهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر داگیرکاری و ئه‌رکی پاراستنی که‌رامه‌ت وشکۆی نیشتیمان به پیرۆز بزانین و نه‌فره‌ت له‌داگیرکاری و خیانه‌ت بکه‌ین.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
ده‌سته‌ی ئاین وباوهڕییهکان
10 / 8 / 2019