پانێلێك بۆ پێکهوهژیانکردنی ئایینه جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو
ته‌ڤگه‌ر ـ سه‌میرا شه‌هابی
له شارى سلێمانی کۆمه‌ڵێک گه‌نج پانێلێکیان له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیانى ئایینه‌کان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌مڕۆ کاتژمێر۲ی پاشنیوه‌ڕۆ له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانکۆ له شاری سلێمانی، کۆتایى به پانێلێکی سێ ڕۆژه هات، که له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیانى ئایینه‌کان له هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدرا.
هه‌ستیار شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ڕێکخراوى یۆنسکۆ له هه‌رێمى کوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی رۆژنیوزیوت: "به‌رنامه‌کانى ئه‌م پانێلهمان ماوه‌ی سێ ڕۆژ بوو، ئه‌مڕۆ سێیه‌م ڕۆژی بوو، یه‌که‌م ڕۆژ سه‌ردانی چه‌ن شوێنێکی ئایینیمان کرد له‌ناو سلێمانی، ڕۆژی دووه‌میش باسمان له ناسنامه‌کانی مرۆڤ و ئه‌مڕۆش گفتوگۆکردن و وه‌رگرتنی ڕا و پێشنیاره‌کان بوو".

وتیشی: ئامانجمان له‌م چالاکییه، پێکهوهژیانکردنی ئایینه جیاوازه‌کان و کۆکردنه‌وه‌یانه له ده‌وری یه‌کتر به بێ هیچ گرفت و کێشه‌یه‌ک، وه‌ک چۆن ئێمه لێره‌دا بێ جیاوازی کۆبووینه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی لێره به‌شدار بوون، ئایینه‌کانی زه‌رده‌شتی، کاکه‌یی، مه‌سیحی و موسڵمان و ئێزیدیی بوون".
ڕاشیگه‌یاند:" له به‌رنامه‌ماندایه له داهاتوودا له‌م جۆره چالاکییه به تایبه‌ت له ڕۆژئاوای کوردستان ئه‌نجام بده‌ین".
له کۆتاییشدا به وه‌رگرتنی سه‌رنج و پرسیاری ئاماده‌بووان و قسه‌کردنی گه‌نجان له‌سه‌ر ئایینی خۆیان، پانێله‌که کۆتایی هات.

