هەوڵەکان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین بەردەوامە، لە گوندی کەفەر رومی ناوچەی شەرای عەفرینی داگیرکراو، یەکەی نیشتەجێبوونی نوێی داگیرکاریی دروست کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکیا، لە چوارچێوەی گۆڕینی دیموگرافیادا لە گوندی کەفەر رومی ناوچەی شەرا کۆڵنیایەکی نوێی دروست کردوە.
کۆڵۆنیا نوێکە لە ٥٠ بینای ٤ نهۆمی پێکهاتوون و بنەماڵەی ئەو تیرۆرستانەی رەوانەی وڵاتنی دیکە کراون لەو کۆڵۆنیایە نیشتەجێ دەکرێن.
دەوڵەتی تورکیا لە داگیرکارییەکانیدا، لە نزیک گوندەکەش کۆڵنیایەکی داگیرکەریی نوێ دروستدەکات کە ئەوەش لە ٢٠٠ بینا پێکدێت.