سەردانی گڵکۆی هەڤاڵ پەری کرا

 

لە شارەزوو لەلایەن کەس و کار و هەڤاڵانیەوە، بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانی دایە پەری درا.

دوێنێ لە هەرێمی شارەزووە لە لایەن کەس و کارو هەڤاڵانیەوە یادی یەکەمین ساڵیادی دایە پەری کرایەوە، لەسەر گڵکۆی دایە پەری تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەلگەی کوردستان وتی: دایە پەری وەک دایکێک باوشی بۆ هەڤالانی هەر چوارپارچەی کوردستان کردبۆوە، دەرگای مالەکەی هەمیشەکراوە بوو. بەڕووحی شۆڕشگێڕی پێشوازی لە تێکۆشەرانی ئازادیی دەکرد.

تارا حسێن باسی لەوەشکرد و وتی: سەرەڕای ئەوەی دایە پەری نەخۆشی هەبوو و ئازاری جەستەی هەبوو، بەڵام خاوەنی ڕووحێکی فیداکاران و هەستێکی نیشتیمان پەرەوەری هەبوو، بەردەوام لە تێکۆشاندا بوو بۆ ئازادیی گەلەکەی.

دواتر لە لایەن هەڤال پێشڕو کوری دایەپەری لە وتەیەکیدا لەسەر گلکۆی دایە پەری وتی: دایکم دلسۆزی نیشتیمان و گەلەکەی بوو، هەمیشە دژی داگیرکارییەکان و دەستدرێژییەکان هەڵوێستی هەبوو.

پاشان سەردانی گلکۆی شەهید بڕیار حسن کرا کە لە خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوباتی٢٠١٤ لەسەر نا و ئازادیی شەهید کرا بەدەستی هێزە ئەمنییەکان.

 

س_ع

 

هەروەها چێکی بکە

لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان تاجە گوڵینە دانرا 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ـی مارسدا، ئەمڕۆ، لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بە ئامادە بوونی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *