پرسەی شەهید فەرماندە ڕێناس ڕۆژ بە مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو

 

 

بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە هاوڵاتییانی چوارپارچەی کوردستان  پرسەی شەهیدی فەرماندە’ڕێناس ڕۆژ’ بە مەراسیمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو لە شارۆچکەی دەربەندیخان.

لە مەڕاسیمەپڕشکۆکەدا هاوڕێیان و هەڤاڵان و کەس و کاری سۆز و پەیمانی تۆڵەسەندنەوە و درێژەدان بە تێکۆشانی شەهیددرا، لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی، دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی دیموکراسی گەل، ئەندامانی کەنەکە، نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕێکخستنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەدان ژن و گەنج لە هەرچوارپارچەی کوردستان ئامادەبوون. سەرەتای مەراسیمەکە بەڕێپێوانێک دەستیپێکرد بۆ شوێنی ئەنجامدانی مەراسیم لە بەردەم ماڵی شەهید، بەوتنەوەی دروشمی “شەهیدنامرێ، ڕێناس نامرێ” و وێنەی شەهید برزکرایەوە.

پەیامی فەرماندەیی گشتی یەپەگەی لەلایەن بێریڤان محەمەد خوێندرایەوە وتی : هەڤاڵ ڕێناس لە هەموو قۆناغێکدا لەدژی زوڵم و ستەم و قڕکردنی سەر کورد ڕاپەڕی و جێگەیەکی دیاری لەناو تێکۆشانیی مێژوویی کورددا گرت، لەدژی سیاسەتی لەناوبردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە دڵ و گیان و بەڕۆحێکی فیداکارانە لە سەنگەری پێشەوەبوو، ئەرک و بەرپرسیاری خۆی پێکهێنا، وەک فەرماندەیەک لە هەر چوارپارچەی کوردستان تێکۆشانێکی بێسنووری بەڕێوەبرد.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا سەعید شەهابی باوکی شەهید وتەیەکی پێشکەشکرد ئاماژەی بەوەکرد: تکا و داواکاری لەهەموو کوردێک دەکەم لە هەر چوارپارچەی کوردستان، کە یەکبگرن، ئەگەر یەکگرتوو نەبین هەموومان لەناودەچین، تکایە سەرکردایەتی کورد وەرن با یەکێتی نەتەوەیی کورد دروستبکەین. پاشان دایە ئامینە دایکی شەهید وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: ڕۆڵەکەم لەپێناو گەلەکەی و هەژاران و ستەملێکراوان چەکی هەڵگرت، ئەو ڕێگایەی بەرنەدا و خۆی کردە فیدای گەلی کورد، شەهیدانی هەرچوارپارچەی کوردستان بۆ من یەکن و سڵاو و ڕێز دەنێرم بۆ دایکی شەهیدان.

 

 

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *