بە بەشداری ٢٠٠ئەندام گەنجانی وڵاتپارێز چوارەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا

لە ژێردرووشمی  ” بە هزری ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستن دەبین و خیانەت و داگیرکاریی لە ناودەبەین لە شاری کەرکوک گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بەبەشداری ٢٠٠ئەندام چوارەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتای کۆنفڕانسەکە وتارێک لەلایەن “حەسەن جودی”یەوە پێشکەشکرا ڕایگەیاند:” ئەم کۆنفرانسە لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت کە داگیرکەران بەتایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گەلی کورد کۆمەڵکوژدەکەن و هەوڵی قڕکردنمان دەدەن، لەبەرامبەردا بە پێشەنگایەتی گەنجان گەورەترین بەرخۆدانی لەبەرامبەر داگیرکەران و بەکرێگیراوانی هاوکاریان هەیە.

حسن جودی باسی لە داگیرکەران کردوو وتی: داگیرکەران هەوڵدەدەن کە گەنجان لە ڕاستینە و  ئیرادە و وزەی خۆیان دووربخەنەوە و گەنجان بێ کاریگەربکەن، چونکە لە هێزی گەنجان دەترسن، بۆیە ئەم کۆنفرانسە لەم کاتەدا ڕۆڵێکی گرنگ و گەورە دەبینێت لە بەخشینەوەی ئیرادە و باوەڕی بە گەنجان و دووبارە ڕێکخستنەوەیان.

پاشان لە ڕێگەی  داتاشۆیەکەوە  ڕاپۆرتێک نیشاندرا لەبارەی ڕێنماییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەنجان.

هەر لەدرێژەی کۆنفرانسەکەدا شەنگار هەڵەبجەیی ڕاپۆرتی دوو ساڵی کار و خەباتی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان خوێندەوە و هەروەها جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە پەروەردە و ڕێکخستنکردنی گەنجان و بەردەوامیدان بە چالاکی ژینگەیی، نەتەوەیی، یەکسانی ڕەگەزیی و هۆشیارکردنەوەی گەنجان کردەوە.

 لە کۆنفڕانسەکەدا  تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی وتەیەکی پێشکەشکردوو وتی: لە ئێستادا ناوچەکە بە دووبارە دیزاینکردنەوەدا تێدەپەڕێت و هەموو هێزە هەژمونگەراکان و هێزە هەرێمایەتییەکان پرۆژەی خۆیان پێشدەخەن بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان لەو گۆرانکارییانەدا، بەڵام هیچ هێز و هێڵێک نەیتوانیوە چارەسەری و مۆدێلێکی ئەلتەناتیڤ بۆ ئایندەی ناوچەکە پێشبخات

ئاماژەی بەوەشدا: جگە لە پرۆژەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی ڕێبەر ئاپۆ، کە پێشکەشی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکەی کردووە، هێزە دەسەڵاتخوازەکان بە مەرگی خۆیانی دەبینن بۆیە بەهەموو توانای خۆیان دژایەتی دەکەن و هێرشدەکەنە سەر ئەو سیستم و فیکرە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

2 کۆمێنتەکان

  1. Dest xweş û serkeftî bin

وەڵامێک بنووسە بۆ Ari Rauf

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *