پرسی رۆژ

مەراسیمی رێزگرتن لە شەهید شەڕگەر جاف بەڕێووەچوو

بەئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەکەی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و هاوڕێکانی، مەراسیمی شەهید شەڕگەر جاف بەڕێوەچوو و دایکی شەهید وتی، ئێمە سەربەرزین بە شەهیدبوونی ڕۆڵەكەمان، وتەبێژی تەڤگەری ئازادییش رایگەیاند: هیچ كات وەكو ئەم ١٠٠ ساڵەی دوای هێڕشی لەناوبردن و قڕكردنی گەلی كورد ڕووینەداوە. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە ناحیەی رزگاریی سەربە ئیدارەی …

بینینی زیاتر »

شێروان شێروانیی برایەوە دادگا

جارێکی دیکە شێروان شێروانیی، برایەوە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر و ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە درابوونە پاڵی. ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەسەر سکاڵای رائید دڵدار زێباریی بەرپرسی جێبەجێکاری چاکسازی گەورانی پارێزگای هەولێر، شێروان شێروانیی بۆ جاری سێیەم، برایەوە پێش دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر بۆ وتە وەرگرتن. شێروان شێروانیی بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی …

بینینی زیاتر »

ڕۆژنامە عەرەبییەکان: ئەردۆغان لە دووڕیاندایە

رۆژنامە عەرەبییەکان رایانگەیاند، دوای ئەوەی ئەردۆغان، دۆسیەی پەنابەرانی سوریای بەکارهێنا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا، ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکی گەورە دەبێتەوە بۆ بەدیهێنانی ئەو کارە، بەتایبەتیی گەڕاندنەوەی میلیۆنێک پەنابەر بە واتای داگیرکارییە بۆ سەر باکووری سوریا، ئەمەش پێچەوانەی مەرجەکانی حکومەتی دیمەشقە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئەنقەرە. ئاماژەیان بەوەشکردوە، چین دەیەوێت رۆژهەڵاتی …

بینینی زیاتر »

پارلمانتارێکی عێراق: لە كامپی مەخموور پێشبینی كارەساتێكی ڕاستەقینە دەكرێت

پارلمانتارێكی عێراق رایگەیاند، بەردەوامیی جێبەجێكردنی پیلانەكان لە كامپی مەخمور پێشبینی كارەساتێكی ڕاستەقینە دەكرێت، بە هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی هەولێر، تورکیا دەسەڵاتی لە عێراق و سوریا فراوان ئەکات. محەمەد عەنوز پارلمانتاری سەربەخۆی عێراق بە رۆژنیوزی رایگەیاند:”پیلانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دوای سەركەوتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بریتییە لە فراوانكردنی دەسەڵات و كاریگەریی لە ناوخۆی …

بینینی زیاتر »

لە ئیزمیر ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: شەش گەنج دەستگیرکران

دەوڵەتی تورکیا، بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی، بەو هۆیەوە لە ئیزمیر شەش گەنجی هەدەپە دەستگیرکران. لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر شەش ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی ئیزمیری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دەستگیرکران. هێزەکانی پۆلیسەکان،  هەریەک لە “ئوغور یڵدز، مستەفا یاڵچین، ئەمرە یاڵچین و هارون یاکاچیان لە ناو ئۆتۆمبێلدا و عەبدولرەحمان کایماز و ئۆزکان …

بینینی زیاتر »

وەزیری تەندروستیی: تای خوێنبەربوون زیادیکردوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێژەی توشبون بە تای خوێنبەربون لە پارێزگاکانی عێراق زیادیکردوە، دوێنێ دووەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردتسانیش تۆمارکراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەردانیکردنی نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری هەولێر، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سامان بەرزنجیی رایگەیاند: دوێنێ دووەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان …

بینینی زیاتر »

پسپۆڕان هۆشداریاندا: ژیریی دەستکرد کۆتایی بە مرۆڤایەتی دەهێنێت

داهێنەری چات جی پی تی سام ئاڵتمان لە ناو وتەکانی بۆ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان هۆشداریدا بە بەرفراوانبوونی ژیریی یا زیرەکی دەستکرد هەڕەشەی لەناوبردن لە مرۆڤایەتی دەکات.  لە سەر ماڵپەڕی ناوەندێک بۆ سەلامەتی ژیریی دەستکرد (Center for Al Safety) کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە. ئەو کەسایەتیانەی راگەیەندراوەکەیان …

بینینی زیاتر »

رۆژنامە عەرەبییەکان سزاکانی ئەمریکایان بۆسەر دیمەشق بڵاوکردەوە  

لە چاپەکانی ئەمڕۆی ڕۆژنامە عەرەبییەکاندا، هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە حکومەتی دیمەشق و قەیرانی لیبیا و شەڕی سودان خرایەروو. سەبارەت بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا بەسەر حکومەتی دیمەشقدا، ڕۆژنامەی ئەلعەرەب نووسییویەتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر دوو کۆمپانیای خزمەتگوزاریی دارایی سوریادا سەپاند و بەو هۆیەشەوە سزاکان پێشێل دەکەن. ئەمە یەکەم هەنگاوی واشنتۆنە …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە دەرکرد

دواجار دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی ٢٠٢٣/٥/٣٠ بڕیاری کۆتایی لەسەر نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستاندا. بەپێی ئەو بڕیارە، دوای تەواوبوونی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان، لەبەراواری ٢٠٢٢/١١/٦ ھەر بڕیارو یاسایەک لەلایەن پەرلەمانەوە دەركرابێت و هەربڕیارێك كە حكومەت دابێتی ھیچ شەرعیەتێکی نابێت، حکومەت دەبێت بەکاربەڕێکەری رۆژانە. بەم شێوەیە حیزبە دەسەڵاتدارە …

بینینی زیاتر »

لەبارەی دۆخی ئەمنیی وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی كەركوك کرد

بەسەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمنیی، وەزیری بەرگریی عێراق بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنیی گەیشتە شاری كەركوك. ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگریی عێراق، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی ئەمنیی، سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی گەیشتە شاری كەركوك. وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكیدا ئاماژە بەوە ئەکات: سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان …

بینینی زیاتر »