ژن

کەمانگەر: شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” پشتی بەئیرادەی جەوهەریی و هێزی گەل بەستووە

رۆزەرین کەمانگەر، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەژار رایگەیاند، “سەرباری هەموو گوشار و توندوتیژییەکانی دەوڵەتی ئێران شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” بەردەوامە و ئەو شۆڕشە پشتی بە ئیرادەی جەوهەریی و هێزی خەڵک بەستووە”. ڕۆزەرین کەمانگەر، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ژنها ئاماژەی بەو هەڵسەنگاندنانە کرد …

بینینی زیاتر »

ئۆکسفام: ئامارەکان کاری ژنان لەبەرچاو ناگرن

ڕێکخراوی ئۆکسفام رادەگەیەنێت، ئامارە فەرمییە ئابوورییەکانی جیهان چەواشەکاریی تیادایە، ئەو کارانەی ژنان بێ بەرامبەر ئەنجامی دەدەن لەبەرچاو ناگرن، پێوەرەکانی هەژمارکردنی داهات و بەرهەمی بە “دژە ژن و پاوانخواز” ناوبردوە. ڕێکخراوی خێرخوازیی ئۆکسفام، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاریی کار دەکات، نوێتریین راپۆرتی بڵاوکردوە و تیایدا ئاماژە بەوە ئەکات، زۆر لە کارانەی ژنان …

بینینی زیاتر »

ژنانی عەرەبی شەنگال ١٠٠ نامە بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەنووسن

ژنانی عەرەبی شەنگال، ١٠٠ نامە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەنوسن. ژنانی عەرەبی شەنگال، ١٠٠ نامە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەنوسن، تێیدا حەز و هەست و هیوای خۆیان بۆ ئازادیی جەستەیی باس دەکەن. ژنانی عەرەبی شەنگال لە نامەکانیاندا دەڵێن: “ئێمە بە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانێکی ئەرێنیمان کرد. …

بینینی زیاتر »

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد

ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستار، هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر ئۆتۆمبێلی میدیاکارانی ژن تی ڤی شەرمەزار کرد و داوای لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، بەرامبەر ئەو هێرشانە هەڵوێستیان هەبێت. ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسان لەسەر ڕێگای عامودێ-قامیشلۆ، …

بینینی زیاتر »

بە ئامادەبوونی وەرگێڕەکەی ناساندنێک بۆ ڕۆمانی “دایە” کرا

لە شاری سلێمانیی وەرگێڕی رۆمانی دایە، سیمنارێکی ناساندنی بۆ رۆمانەکە کرد، پاڵەوانی سەرەکیی رۆمانەکەش، لە ئەوروپاوە بە سکایپ بەشدار بوو. ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە شاری سلێمانیی لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون بە ئامادەبوونی خوێنەران و ئەدەبدۆستان، رۆزا حەمە ساڵح وەرگێڕی رۆمانی “دایە”، بە سەرپەرشتیی ناوەندی ژنۆلۆژی سیمنارێکی ناساندنی بۆ رۆمانەکە …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادیی بەشداریی کۆنفرانسی “ژینا ئەمینیی” کرد

نوێنەری ژنانی تەڤگەری ئازادیی، بەشداریی کۆنفرانسی” شۆڕشی ژینا ڕەمزی هاودەنگیی و یەکگرتویی گەلانی ئێران”ەی لە نەرویژ کرد. رووبار یوسف نوێنەری ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە بەشدار بوویەکی کۆنفرانسەکە بوو بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: لە وڵاتی نەرویج، کۆنفراسێک لە ژێرناونیشنانی “شۆڕشی ژینا ڕەمزی هاودەنگیی و یەکگرتویی گەلانی ئێران”ە لەلایەن یەکێتیی …

بینینی زیاتر »

لە ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” کۆنفرانسێک بەڕێوەدەچێت

وابریارە، بە دەستپێشخەری پلاتفۆڕمی دیموکراتیکی ئێران بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی کۆنفرانسێک لە ئاڵمانیا بەڕێوەبچێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەم ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینیی، کە بووە هێمای راپەڕیین و شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئامادەکاریی دەکەن تا بە چالاکیی جیاجیا یادی ئەو ئەو شۆڕشە سەرتاسەرییە بکەنەوە. …

بینینی زیاتر »

تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

ئەمڕۆ، ته‌رمی ژنێک له‌ ده‌ربه‌ندی رانییه‌ دۆزرایه‌وه‌، پۆلیس رایگەیاند ژنەکه‌ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه و هۆکاری گیان لە دەستدانەکەی نازاندرێت.‌ عه‌لی قادر، وته‌بێژی به‌رگری شارستانیی راپه‌ڕیین راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ربه‌ندی رانییه‌ ته‌رمی ژنێک سه‌ر ئاو كه‌وتووه‌ و پاشان هێزه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانیی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌. ئەوەشێ خستەڕوو، ته‌رمه‌كه‌ی لە‌ …

بینینی زیاتر »

ئەنجامنامەی کۆتایی کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بڵاوکرایەوە

ئەنجامنامەی کۆتایی کۆنفرانسی ژنان لە لوبنان بڵاوکرایەوە و بە ئاماژەدان بە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی، جەخت لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە. ڕۆژانی ١٨-١٩ی ئاب، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژین-ی ژنان و کۆمەڵەی …

بینینی زیاتر »

ژنان لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەیروت کۆبوونەوە

بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی ژنانی ژین و کۆمەڵەی نەورۆز، لە لوبنان بە دروشمی “لەسەر ڕێچکەی: ژن، ژیان، ئازادیی” کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقا دەستیپێکرد و تیایدا گفتوگۆ کرا دەربارەی ڕۆڵی شەڕ و دەوڵەت لەسەر ژنان. دوێنێ، بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی ژنانی ژین و کۆمەڵەی نەورۆز، بە درووشمی “لەسەر ڕێچکەی: ژن، …

بینینی زیاتر »