ژن

ژنانی هەرێمی کوردستان تیرۆر کردنی ژنە شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژئاوا شەرمەزار ئەکەن

لە شاری سلێمانی بە بەشداریی ژنانی تەڤگەری ئازادیی، تیرۆرکردنی تێکۆشەران یوسرا دەروێش و لێمان شوێش و فورات توما شەرمەزار کرا و ژنان جەختیان لە سەر رێبازی ئەو شەهیدانە کردەوە. لە گردبوونەوەکەدا تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ژنانی ئەندام لە تەڤگەری ئازادیی بەشداریی گردبوونەوەکە بوون و هێرشە تیرۆرستییەکانی …

بینینی زیاتر »

خاوەن پێداویستیەکی تایبەت کەسەرۆکی تەریقەتێک دەستدرێژی کردبوەسەر خۆی کوشت

سەرۆکی کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی عیلم و عوزلەت ئاڵپئەرسەلان سادە, کە نزیکە لە جەماعەتی ئیسماعیلئاغا، دەستدرێژی کردە سەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بە ناوی ئە. د. تاوانلێکراوەکە دواتر خۆی کوشت. ژنێک بە ناوی ئە. د کە بە رێژەی لەسەدا ٥٠ خاوەن پێداویستی تایبەتی مێشکە لە ئیستەنبوڵ دەژیا. ئە. د لەلایەن سەرۆکی کۆمەڵەی بڵاوکردنەوە …

بینینی زیاتر »

فەرماندەی یەپەژە لە بەرشەلۆنە لەگەڵ نوێنەرانی کەتەلۆنیا کۆبوویەوە-وێنە

سۆزدار دێریک ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە لە بەرشەلۆنەی پایتەختی کەتەلۆنیا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەرانی زۆرێک لە حیزبە سیاسییەکانی کەتەلۆنیا کۆبوویەوە. سۆزدار دێریک ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەسەر بانگهێشتی پەرلەمانی کەتەلۆنیا سەردانی بەرشەلۆنەی کرد. بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە، دێریک لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا ئەلبا ڤێرگێس بۆش، نوێنەری …

بینینی زیاتر »

مەراسیمی یادی ژنانی شۆڕشگێڕ بەڕێوەچوو

ژنانی ئازادییخواز لە شاری سلێمانی، یادی ٤٩ ساڵەی لە سێدارەدانی لەیلا قاسم و ژنانی شەهید و سۆڕشگێڕیان کردەوە و ئەندامانی تەڤگەر بەشداری مەراسیمەکە بوون. ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٥/١٣ لە شاری سلێمانی لە بارەگای ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان(ڕژاک)، ژنانی ئازادییخواز مەڕاسیمێکیان بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید و شۆڕشگێڕان لەیلا قاسم، شیرین عەلەمهولی، …

بینینی زیاتر »

لە هەولێر دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەر منداڵێکی حەوت ساڵ

لە قوتابخانەیەكی تایبەتیی شاری هەولێر، مامۆستایەک دەستدرێژیی سێكسیی كردوەتە سەر خوێندكارێكی كچی تەمەن حەوت ساڵان، گومانی ئەوە هەیە چوار منداڵی تریش دەستدرێژییان کرابێتەسەر. بە گوێرەی زانیارییە بەدەستخراوەکان، ماوەی ساڵێك و شەش مانگ لە قوتابخانەیەكی تایبەتیی لە شاری هەولێر مامۆستایەک دەستدرێژیی سێكسی كردوەتە سەر خوێندکارێکی منداڵی  تەمەن حەوت ساڵ. ئاماژە بەوەشکراوە، …

بینینی زیاتر »

چارەگە سەدەیەک هاوڕێیەتی…

تەرفا حەج عەلی لە حەسەکە باسی لە هاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ڕۆژی لەدایکبوونی بە ڕووناکی و فراوانبوونی ئاسۆی مێشک و هزری پێناسە کرد. حەسەکە- تەرفا حەج عەلی، ژنیکی تەمەن ٤٥ ساڵە و خەڵکی حەسەکەیە، بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ ژیانێکی جیاواز ژیاوە و سەرنجی خەڵک و …

بینینی زیاتر »

شاندی ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کرد

شاندی ڕۆژئاوای کوردستان بەسەرۆکایەتى ئیلهام ئەحمەد، سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کرد و لەبارەی ئاستی ئامادەیی ژنانی باشوور بۆ پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی ژنان و چەند تەوەرێکی تر گفتوگۆیان کرد. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  چوار شەممە ٥/٤/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی، ئیلهام ئەحمەد  سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستانی …

بینینی زیاتر »

“ژن ژیان ئازادیی” ژنانی نەتەوە جیاوازەکانی کۆکردەو

ڕێپاک لەگەڵ شاندێکی نێودەوڵەتی ژنان، کە لە نەتەوە جیاوازەکان پێکهاتبوون، دەربارەی پرسی ژن و سەرچاوەی “ژن ژیان ئازادی”، سیمینارێکیان ئەنجامدا و جەختیان لەوە کردەوە، پرسی ژنان لە جیهاندا یەکە و هەموو ژنێک کێشەی ئازادیی هەیە و دەبێت یەکگرتووبن. ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد- ڕێپاک، ئەمڕۆ لە نوسینگەی خۆیان لە شاری سلێمانی …

بینینی زیاتر »

شاندێکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” دەکەن  

شاندێکی نێودەوڵەتی ژنان، بە دەستپێشخەری ڕێپاک، بەئامانجی زانینی سەرچاوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و قوڵبوونەوە لێی سەردانی باشووری کوردستانیان کرد و ژنانی تەڤگەری ئازادییان بەسەرکردەوە.  بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد (ڕێپاک)، بە مەستی ئەنجامدانی لێکۆڵێنەوە لە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و تێگەیشتنی زیاتر و زانینی ئاستی بەرجەستەکردنی لە هەرێمەکەدا، …

بینینی زیاتر »

لە شەنگال ژنانی ئێزدی و عەرەب ٨ی مارسیان پیرۆزکرد

بە بۆنەی ٨ی مارسەوە، بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی لە شەنگال، سەدان ژنی عەرەب و ئێزدی بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی”، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە بەرەدەم ئەنجومەنی گەلی سنون دەستیپێکرد و تاوەکو گۆڕەپانی مام زەکی بەردەوام بوو، دروشمەکانی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ و ‘بژی بەرخۆدانی ژنان’ و ‘بەبێ سەرۆک ژیان …

بینینی زیاتر »